riklam

گۆڕانكاری لەپڕۆژە گەشتیارییەكانی دوكاندا دەكرێت

ئابوری 10:57 PM - 2022-07-25

گۆڕانكاری لە تابلۆو شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل لە پڕۆژە گەشتیارییەكانی دوكاندا دەكرێت.
لەوبارەیەوە سیروان سەرحەد قائیمقامی قەزای دوكان بە PUKmediaی راگەیاند: دەبێت خاوەن پڕۆژەكان گۆڕانكاری لە پڕۆژە گەشتیارییەكانیاندا بكەن و هەماهەنگی زیاتری هێزە ئەمنییەكان و لایەنە خزمەتگوزارییەكان بن.
وتیشی: وەك لایەنی پەیوەندیدار لەگەڵ بەڕێوەبەری بەشی پۆلیس و سەرۆكی شارەوانی و بەڕێوەبەری گشتوگوزار لەگەڵ بەشێك لە خاوەن كەپرو پڕۆژە گەشتیارییەكانی قەشقۆڵی لەناوچەی گەشتیاری دوكان كۆبووینەوە. 
باسی لەوەشكرد كە لە كۆبوونەوەكەدا چەند راسپاردەیەكی نوێ درایە خاوەن پڕۆژەكان، لەوانە ئەنجامدانی گۆڕانكاری لەتابلۆی پڕۆژەكانیان و گۆڕانكاری لە شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل بەشێوەیەك لەگەڵ سیمای گەشتیاری ناوچەكە بگونجێت.
ئەوەشی خستەڕوو: بەخاوەن پرۆژەكان راگەیەنرا زیاتر پابەندی ئەو رێنماییانەبن كە لە پێشترو ئێستادا پێیان دەدرێت لەپێناو سەلامەتی گەشتیاران و رەخساندنی كەشێكی گەشتیاری بۆیان.
باسی لەوەكرد: دەبێت رێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ جێی بەجێبكرێت  
بڕیاریشە ئەم هەنگاوانە لە چەند رۆژی داهاتوودا بكەونە بواری جێبەجێكردنەوەو بەردەوامیشیان دەبێت لەسەر پڕۆژە گەشتیارییەكانی تر لە قەزاكەدا.
PUKmedia بێستون شارەستێنی 


 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket