riklam

بەغدا لەبەرژەوەندی جوتیارانی هەرێم بڕیارێك دەردەكات

ئابوری 10:23 PM - 2022-07-25

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم رایدەگەیەنێت: دوای جێبەجێكردنی بڕیارێكی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق لەبارەی قەدەغەكردنی بەرهەمی كشتوكاڵی وڵاتان لە دەروازە سنورییەكان،  هەست دەكرێت نرخی ئەو بەرهەمانە لە عەلوەكانی كوردستان تاڕادەیەك بەرزبۆتەوە، بەتایبەتی لەكاتی ئێستا رێگا بەهاوردەكردنیان بۆ ناوەڕاست و باشوری عیراق، ئەمەش لەبەرژەوەندی جوتیارانە.
حسێن حەمە كەریم وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان بە PUKmediaی راگەیاند: دوای بەدواداچوونمان بۆ جێبەجێكردنی بڕیارێكی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق، بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم، لەبارەی هەناردەكردنی بەرهەمەكانی ناوخۆی هەرێم بۆ ناوچەكانی تری عیراق،  لەكاتی ئێستا ئەو بڕیارە چوەتە بواری جێبەجێكردن.
وتیشی:  لەئەنجامی  جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە، لەكاتی ئێستا نرخی سەوزەومیوە بەجۆرێكە  جوتیاران زەرمەند نابن، ئەویش بەهۆی كردنەوەی رێگاكان بۆ هەناردەكردنی بەرهەمەكانیان بۆ  ناوەراست و باشوور و كەڵەكە نەبوونی لەناوخۆی كوردستان، هاوكات رێگاگرتن لەهاوردەكردنی ئەو جۆرە بەرهەمانە لەدەرەوە.
راشیگەیاند:  دەركردنی بڕیارەكەی وەزارەتی كشتوكاڵی  عیراق  لەكاتێكدایە بەرهەمەكانی سەوزەو میوەو دانەوێڵە بە هەموو جۆرەكانی لە كوردستان پێدەگات و ژمارەیەكی زۆر لە جوتیارانیش خەركی كاری كشتوكاڵین، ئەگەر  رێگا بەهەناردەكردنی نەدرێت بۆ دەرەوەی شارەكان جوتیاران زەرمەنددەبن و بەرهەمەكانیان نرخێكی گونجاو ناكات.
رونیشیكردەوە: هەر ئەمەش وایكرد وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان  هاوشێوەی ساڵانی رابردوو كاربۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەی جوتیاران بكات،  ئەوەبوو پەیوەندی بەوەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی فیدراڵەوە كرد، تاكو  رێگا بەهەناردەكردنی بەرهەمەكانی ناوخۆی  كوردستان  بۆ بەشەكانی تری عیراق بدرێت.
تەئكیدیشیكردەوە: خۆشبەختانە وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رەزامەندی نیشانداوەو  بڕیاریدا  ناوچەكانی دیكەی عیراق سوود لە بەرهەمەكانی   كوردستان وەربگرێن و رێگا بەهەناردەكردنی درا، جگەلەوەش بڕیاری قەدەغەكردنی ئەو بەرهەمانەش لەدەرەوەی سنورەكان  درا كە لەمكاتانە لەناوخۆ بەرهەم دەهێنرێت.
PUKmedia تەها عەبدوڵڵا
 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket