riklam

بۆ كێشەی مووچەی مامۆستایانی كەركوك یاداشتێك دەدرێتە حكومەت

کوردستان 04:37 PM - 2022-07-25

لەئۆفیسی سەرەكی دەستەی گشتی ناوچە كوردستانیەكان، بەمەبەستی چارەسەركردنی گرفتەكانی بەردەم پڕۆسەی خوێندنی كوردی لە ناوچە كوردستانیەكان و كێشەی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی كەركوك كە مانگانە لە چەمچەماڵەوە وەری دەگرن و دوو چاری كێشەی زۆری كردون، میوانداری كۆبونەوەیەكی هاوبەشكرا.
لەكۆبوونەوەكەدا فەهمی بورهان سەرۆكی دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەو سكرتایەتی یەكێتی مامۆستایان و لقی كەركوكی مامۆستایان، دوای گفتوگۆی ورد سەرئەنجام بڕیاردرا لە  یاداشتێكدا پێشنیازی هاوبەش بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان بدرێتە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی.
PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket