riklam

بەرەو ھەڵوەشاندنەوەی رێكەوتننامەی لۆزان

کوردستان 11:52 AM - 2022-07-25

بەر لە سەد ساڵ لە یەكێك لە شارە ھەرە جوانەكانی سویسرا رێكەوتنێك دژ بە گەلی كورد ئیمزا كرا كە بووە ھۆی سەرھەڵدانی  شۆڕش و خەبات و بەرخۆدانی نەپچڕاوەی گەلەكەمان. 

وڵاتانی سەركەوتووی جەنگی جیھانی یەكەم دەستیان تێكەڵ كرد لەگەڵ وڵاتانی ئیقلیمی و رێكەوتنی سێڤریان ھەڵوەشاندەوە.

بەبێ ئامادەبوونی كورد و بێ پرس پێكردنی، خاك و نیشتمانیان چوار بەش كرد.

لە ھەمان ھۆڵ و دوای ساڵێك كەمتر لە سەد ساڵ بەشدار بووین لە سەرپەرشتیكردنی كۆنفرانسێك بە ئامانجی ئامادەكاریی بۆ قۆناغێكی نوێ لە خەبات نەك پێچەوانەوەی گەلەكەمان.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پشتیوانی خەباتی مەدەنی و سیاسی گەلەكەمانە لە ھەموو پارچەكانی كوردستان. 

یەكێتی بەسەرپەرشتی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی خەبات دەكات بۆ راستكردنەوەی ھەڵەكانی مێژوو. 

لە لۆزان و لەو ھۆڵەی ئەو رێكەوتنە نەگریسە دژ بە گەلەكەمان ئیمزا كرا، سیاسەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانمان خستەڕوو و بۆچوونی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لەسەر پشتگیریكردنی خەباتی مەدەنی و سیاسی گەلەكەمان.

لەم قۆناغە تازەیەدا لەگەڵ ھێزو لایەنە كوردستانییەكان تێدەكۆشن بۆ گەیاندنی پەیامی گەلەكەمان بەناوەندەكانی جیھان و سەلماندنی رەوایەتی خەباتەكەمان بۆ بەدیھێنانی مافەكانمان.

بۆ ئێمەی كورد قۆناغێكی نوێ دەستپێدەكات.

میللەتەكەمان چەندەھا حزب و رێكخراوی جیاجیای تێدایە بە ئایدۆلۆجیای جیاواز و بۆچوونی جیاوازەوە، بەڵام ھەموو لەسەر ئازادی نەتەوەكەمان و پارستنی كەلتوری كوردی كۆكن و ھاوڕان.

ئەمە دەبێت بكرێتە بنەمای خەباتمان.

با ھاوبەشییەكانمان كۆمانكاتەوە نەوەك جیاوازییەكانمان پەرتمان بكات.

بڵێسە جەبار فەرمان
PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket