riklam

ڕاپرسی بۆ دەستووری نوێی تونس دەستیپێكرد

جیهان 10:30 AM - 2022-07-25

ڕاپرسی بۆ دەستووری نوێی تونس لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە دەستیپێكرد و دەسەڵاتەكانی سەرۆك كۆمار زیاد دەكرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 25-7-2022 ڕاپرسی بۆ دەستووری نوێی تونس كە لەلایەن قەیس سەعید سەرۆك كۆمار ئامادە كراوە دەستیپێكرد.

بەپێی ئەو دەستوورە نوێیە، دەسەڵاتەكانی سەرۆك كۆمار زیاد دەكرێت و ڕۆڵی پەرلەمان و دەزگای دادوەری كەمدەكرێتەوە و دامودەزگاكانی چاودێری بەسەر دەسەڵاتەكانی سەرۆك كۆمار نامێنێت. 

زۆربەی حزب و لایەنە سیاسییەكانی ئەو وڵاتە ڕاپرسییەكەیان بایكۆت كردووە و هاوكات راشد غەنوسی سەرۆكی حزبی نەهزەی تونس ڕایگەیاندووە، كەسی ژیر لەو ڕاپرسییەدا بەشداری ناكات چونكە دەستووری نوێی ئەو وڵاتە بۆ فریودانی خەڵك دانراوە. 

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket