riklam

حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریدا رێژه‌ی به‌نزین بۆ سلێمانی كه‌م بكاته‌وه‌

کوردستان 09:43 PM - 2022-07-24

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه‌ كه‌ دابه‌شكردنی سیستمی به‌نزین له‌هه‌رێمی كوردستان بگۆڕێت و به‌پێی سیستمه‌ نوێیه‌كه‌ش به‌شه‌ به‌نزینی پارێزگای سلێمانی كه‌م ده‌بێته‌وه‌.

 فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه‌ كه‌ سیستمی دابه‌شكردنی به‌نزین له‌هه‌رێمی كوردستان بگۆڕێت و به‌پێی ژماره‌ی ئۆتۆمبێل له‌ پارێزگاكان به‌نزینی به‌رهه‌مهێنراو به‌سه‌ر پارێزگاكاندا دابه‌شبكات.

 به‌پێی ئه‌و سیستمه‌ نوێیه‌، به‌نزنی به‌رهه‌مهێنراو له‌ 57.2% بۆ هه‌ولێر و 29.3% بۆ سلێمانی و 13.5% بۆ پارێزگای دهۆك ده‌بێت.

 ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، كه‌ پێشتر 40% به‌نزینی به‌هه‌رمهێنراو بۆ هه‌ولێر و 40% بۆ پارێزگای سلێمانی و 20% بۆ پارێزگای دهۆك بووه‌.

به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌ بێت، له‌م سیستمه‌ نوێیه‌دا به‌شه‌ به‌رهه‌مهێنراوی پارێزگای سلێمانی له‌ 40% بۆ 29.3 كه‌م ده‌بێته‌وه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket