riklam

جۆرە بەنزینێك وەرناگیرێت

کوردستان 11:56 AM - 2022-07-24

دوای ئاگادار كردنەوەمان لەلایەن ئیدارەی بەنزینخانەی رانیە ئۆیڵ دوو بە گەیشتنی بەنزین لە جۆری 800 دیناری بۆ بەنزینخانەكە  كە لە خراپی كوالیتی بەنزینەكە گومانیان هەبووە. 

ئەمڕۆ یەك شەممە 24-7-2022، لیژنەی سوتەمەنی  رانیە پشكنینیان بۆ بەنزینەكە كرد و دەركەوت كە ئۆكتانی نزمە و دەرناچێت لە پشكنیندا، هاوكات پاش ئاگادار كردنەوەی قائیمقام و بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لەسەر راسپاردەی قائیمقامی قەزای رانیە بڕیار درا بە گێڕانەوەی بەنزینەكە بۆ ئێران و وەرنەگرتنی، لێرەوە دڵنیای دەدەینە شۆفێران كە بە هیچ شێوەیەك بەنزینی كوالێتی خراپ وەرناگرین. 

 PUKmedia لیژنەی سوتەمەنی قایمقامیەتی قەزای رانیە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket