riklam

ئێران.. 15 كەس بەهۆی بارانی بەخوڕو لافاوە گیانیانلەدەستدا

جیهان 10:29 AM - 2022-07-23

لەئێران بەهۆی بارانی بەخوڕو دروستبوونی لافاو 15 كەس گیانیان لەدەستداو ژمارەیەك هاووڵاتیش بێ سەروشوێنن و زیانی زۆریش بەناوچەكە گەیشتوە.
خەلیل عەبدوڵڵاهی بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبردنی قەیرانەكانی پارێزگای فارس بەمیدیاكانی ئێران رایگەیاندوە: لەئێوارەی دوێنێوە بارانبارینی وەرزی لە شارەكانی نیریزو دەوروبەری سوڵتان شەهباز ئیستحبان و داراب دەستیپێكردوەو   بەهۆی لافاوەكەوە 15 كەس گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەشی خستوەتەڕوو: بەهۆی لافاوەكەوە 23 كەس لافاو بردونی و تەرمی 15یان دۆزراونەتەوەو تائێستا 8 كەسیان بێسەروشوێنن و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە،  55 كەسیش رزگاركراون و 15 ئۆتۆمبێلیش لافاو بردویەتی و تیمەكانی فریاگوزاری لەناوچەكە هاوكارییان كردون بۆ رزگاربوونیان و  500 هاووڵاتی دانیشتوی ناوچەكەش ئاگاداركراونەتەوە.
هاوكات حسێن دەروێشی، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمەڵەی مانگی سووری پارێزگای فارس، دەڵێت: 22 تیمی فریاگوزاری بەهانای لێقەوماوانی لافاوەكەوە چون و  توانیویانە 74 كەس لە لافاوەكە رزگار بكەن.
ئەوەشی رونكردوەنەوە: بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە، ناوچەی بەنداوی پێهنابە-ئێستەهبان بەهۆی لافاو و لافاوەوە زیانی بەركەوتووە و 51 ماڵیش لافاو یزانی پێگەیاندون.
 PUKmedia ئاژانسەكان 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket