فیلمی ئیڤان بەشداری ڤیستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی دەکات
کوردستان 01:12 PM - 2022-07-22
فیلمی دیکۆمێنتاری
ئیڤان هەڵبژێردرا بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە بەرشەلۆنە.
فیلمی دیکۆمێنتاریی
ئیڤان، چیرۆکی رزگاربووێک، لە دەرهێنانی رەفیق فواد یار ئەحمەدیە کە خەڵکی رۆژهەڵاتی
کوردستانە، بە فەرمی هەڵبژێردرا بۆ بەشداریکردن لە بەشی سەرەکی پێشبڕکێی فێستیڤاڵی
نێودەوڵەتی فیلمی بەرشەلۆنە بۆ ساڵی 2022.
دەرهێنەری فیلمەکە،
رەفیق فواد یار ئەحمەدی، بە PUKmediaی
راگەیاند: فیلمی دیکۆمێنتاریی ئیڤان کە چیرۆکی
رزگاربوونە، بە رەسمی لە پێشبڕکێی سەرەکی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەرشەلۆنە بۆ ساڵی 2022 هەڵبژێردراوە.
یار ئەحمەدی ئاماژەی
بەوەشکردووە: چالاکییەکانی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەرشەلۆنە بۆ ساڵی 2022 لە مانگی ئەیلولی
داهاتوو لە شاری بەرشەلۆنەی ئیسپانیا دەستپێدەکات.
وتیشی: ماوەی فیلمەکە
18:15 دەقەیە، بەرهەمێکی هاوبەشی ئەو و تۆماس ئارامینییە کە خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە
لە بواری سینەما و خەڵکی ئیتاڵیایە.
ئەم
فیلمە تا ئێستا چەندین خەڵاتی لە ڤیستیڤاڵە سینەماییە نێودەوڵەتییەکانی ئەمریکا و روسیا
و هیندستان و بەریتانیا و چەند وڵاتێکی دیکە بەدەستهێناوە.
ئیڤان فیلمێکی دیکۆمێنتارییە،
باسی چیرۆکی رۆژنامەنووسێکی کوردی شاری کەرکوک دەکات دوای هێرشە تیرۆریستییەکەی
داعش بۆ سەر شارەکە و ترسی گیانی خۆی و ژیانی بنەماڵەکەی لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە،
خۆی و منداڵەکانی ناچار بوون شارەکە بەجێبهێڵن و وەک هەزاران کوردی ئاوارە ببن.
یار ئەحمەدی ئاماژەی
بەوەشدا: ئەم رووداوە دوور نییە لەوەی دەرهێنەری فیلمەکە رووبەڕووی بووەتەوە، کە بەهەمان
شێوە ناچار بووە رۆژهەڵاتی کوردستان بەجێبهێڵێت و رێگای پێشمەرگە هەڵبژێرێت و
دواتر بچێتە ئاوارەیی.
رەفیق فواد یار ئەحمەدی
خەڵکی شاری بانەیە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە فیلمی دیکۆمێنتاری
لە بەریتانیا و ئێستا لەوێ نیشتەجێیە.
PUKmedia گدیانۆ عەلیکۆ
هەواڵی زیاتر
-
لە رۆژی ئازادی رۆژنامەگەریدا مەترسی لەسەر رۆژنامەنووسانی هەرێم هەیە
02:32 PM - 2024-05-03 -
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
05:27 PM - 2024-05-02 -
لوتكهی تهندروستی كوردستان لهسلێمانی بهڕێوهدهچێت
12:07 PM - 2024-05-02 -
دژەتیرۆر تیرۆرستێک دەستگیر دەکات
10:11 AM - 2024-05-02
ئەمانەش ببینە
کوردستان 03:22 PM - 2024-05-03 سەرۆک بافڵ و سودانی: یاسا بەرکارەکان هەوێنی تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان بن
سەرۆک بافڵ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عیراق کۆدەبێتەوە
01:22 PM - 2024-05-03
قوباد تاڵەبانی: بەرگریکردن لە ئازادی رۆژنامەگەری پرەنسیپێکی نەگۆڕی ژیانی سیاسیمە
11:43 AM - 2024-05-03
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 26 ملیار دینارە
08:46 AM - 2024-05-03
سەمیر هەورامی: حکومەتی هەرێم بۆ تەوتین ئامادەیی دەربڕیوە
11:20 PM - 2024-05-02
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عیراق کۆدەبێتەوە
کوردستان 01:22 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: بەرگریکردن لە ئازادی رۆژنامەگەری پرەنسیپێکی نەگۆڕی ژیانی سیاسیمە
کوردستان 11:43 AM - 2024-05-03 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 26 ملیار دینارە
کوردستان 08:46 AM - 2024-05-03 -
سەمیر هەورامی: حکومەتی هەرێم بۆ تەوتین ئامادەیی دەربڕیوە
کوردستان 11:20 PM - 2024-05-02 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
پرسەنامە 10:56 PM - 2024-05-02 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی بازاڕی هەولێر و ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
ی ن ک 10:44 PM - 2024-05-02 -
كارگەیەكی مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
کوردستان 05:27 PM - 2024-05-02 -
جێگری سەرۆکوەزیران: دژی دواخستنی هەڵبژاردنین
کوردستان 05:01 PM - 2024-05-02