riklam

روسیا و ئۆکراین رێککەوتنێک بۆ هەناردەکردنی دانەوێڵە ئیمزا دەکەن

جیهان 10:34 AM - 2022-07-22

لە وڵاتی تورکیا، ئەمڕۆ هەینی روسیا و ئۆکراین رێککەوتنی هەناردەکردنی دانەوێڵە ئیمزا دەکەن.

به‌ ئاماده‌بوونی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و سه‌رۆكی تورکیا، به‌رپرسانی روسیا و ئۆكراین، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ شاری ئیستانبوڵی تورکیا، مه‌راسیمی ئیمزاکردنی رێكکه‌وتنی نێوان روسیا و ئۆكراین له‌ باره‌ی ده‌ستكردنه‌وه‌ به‌ هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆکراین بۆ جیهان ئەنجام دەدەن.

وڵاتی تورکیا رۆژی 13ی مانگی 7، میوانداری کۆبوونەوەیەکی کرد کە بەرپرسانی ئۆکراین و روسیا و نەتەوە یەکگرتووەکانیش ئامادەبوون، تیایدا گفتوگۆ کرا دەربارەی ناردنی دانەوێڵەی ئۆکراین بۆ جیهان.

وتەبێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: پێشوازی له‌م رێكکه‌وتنه‌ ده‌كه‌ین، به‌رپرسیارێتی رووسیایه‌ رێكه‌وتنه‌كه‌ جێبه‌جێ بكات و رێگه‌ به‌ دانه‌وێڵه‌ی ئۆكراین بدات بگاته‌ بازاڕه‌كانی جیهان.

وتیشی‌: روسیا به‌ ئه‌نقه‌ست رێگری له‌ هه‌نارده‌ی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكراین كرد، ئه‌وان خۆراكیان وه‌ك چه‌ك دژی جیهان به‌كارهێنا، ده‌بوایه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ نه‌گه‌ین به‌و ئاسته‌ی ئێستا.

ئاماژەی بەوەشدا: ده‌قی رێكکه‌وتنه‌كه‌مان بینیوه‌، بۆ ئه‌م قۆناغه‌ گرنگه‌.

ئه‌م رێكکەوتنه‌ بۆ ناردنی بیست ملیۆن تۆن دانه‌وێڵه‌ی ئۆكراین دەکرێت لە بەندەرەکانی ئەو وڵاتەوە، ئه‌مڕۆ له‌ توركیا رێککەوتنەکە ئیمزا ده‌كرێت.

PUKmedia ئاژانسەکان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket