riklam

هەناردەكردنی گازی روسیا بۆ ئەوروپا دەستیپێكردەوە

جیهان 06:04 PM - 2022-07-21

دوای 10 ڕۆژ لە ڕاگرتنی هەناردەكردنی گازی روسیا بۆ ئەوروپا ئەمڕۆ دووبارەی هەناردەكردن دەستیپێكردەوە.

بەرپرسی هێڵی بۆری گواستنەوەی گازی نۆرد ستریم- ی روسی رایگەیاند: لە ئەمڕۆوە دووبارە هەناردەكردنی گازی روسیا بۆ ئەڵمانیا دەستیپێكردۆتەوە. 

ماوەی 10 ڕۆژ بوو كە روسیا هەناردەكردنی گازی بۆ ئەوروپا ڕاگرتبوو ئەویش بە بیانووی نوێكردنەوەی بۆرییەكانی هێڵی گواستنەوەی گاز. 

وڵاتانی ئەندامی یەكێتی ئەوروپا نگەرانی ئەوە بوون كە روسیا هەناردەكردنی گازی خۆی بۆ ئەوروپا ڕابگرێت و ئەمەش كێشەیەكی گەورەی بۆ ئەو وڵاتانە دروست دەكرد.  

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket