riklam

بایدن: تووشی شێرپەنجە بووم

جیهان 05:03 PM - 2022-07-21

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت كە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە.

جۆ بایدن سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە میانەی وتاردانێكی سەبارەت بە گۆڕانكاری و گەرمای زەوی ڕایگەیاند كە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە و ئەم وتەیەی بایدن بووە هۆی سەرسوڕمانی بەرپرسانی كۆشكی سپی.

دوای ئەو وتەیەی بایدن، بەرپرسانی كۆشكی سپی ڕایانگەیاند كە بایدن بەر لەوەی ببێتە سەرۆكی ئەمریكا شێرپەنجەی پێستی هەبووە و بەر لەوەی وەك سەرۆكی ئەمریكا دەستبەكار بێت نەخۆشییەكەی چارەسەر كراوە.

كوین ئۆكانر پزیشكی تایبەتی بایدن ساڵی ڕابردوو ڕاپۆرتێكی لەبارەی تەندروستی بایدن بڵاویكردبووە و ئاماژەی بە نەخۆشی شێرپەنجەی بایدن نەكردبوو. 

كوین ڕاشیگەیاندووە كە بایدن بە گەنجی زۆر خۆی بەر هەتاو داوە و ئەمەش وای كردووە كە تووشی شێرپەنجەی پێست بێت. 

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket