riklam

ئەڵمانیا زەنگی مەترسی لێدەدات

جیهان 03:49 PM - 2022-07-20

ماوەی دوو ساڵە بەهۆی وشكەساڵی و گۆڕانی كەشوهەوا و گەرماوە، لە سەرتاسەری جیهان دارستانێكی زۆر سووتاون، ئەمساڵیش پانتاییەكی فراوانی خاكی سەوزی ئەوروپا لە یۆنان و فەرەنسا و ئیسپانیا و كرواتیا و پورتوگال سووتاون و زیانێكی زۆری گیانی و مادی لێكەوتووەتەوە.

بۆیە لەدوای سووتانی چەند دارستانێك، حكومەتی  ئەڵمانیا مەترسی هەیە روبەرێكی زۆری دارستانەكانی بسوتێن، بۆ ئەو مەبەستەش لە كۆی 16 هەرێم لە 10 هەرێمی باشور و باكوری رۆژئاوا زەنگی مەترسی لێداو هۆشداری داوەتە لایەنە پەیوەندیدارەكان و هاووڵاتیان كە ئاگاداری رەوشەكەبن و بەوریاییەوە مامەڵە بكەن بەتایبەتیش تینی گەرمای ئەو رۆژانە بەرەو 40 پلەی سەدی بەرزبووەتەوە و هەوا پڕوكێنەرە، لەكاتی ئاگركەوتنەوەدا هەموولایەك دادەگرێت و كوژاندنەوەی ئەستەم دەبێت.

PUKmedia  بورهان ئەمین- ئەڵمانیا

سەرچاوە.. Bild

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket