riklam

دوای لوتكە سێ قۆڵییەكە وەزیری دەرەوەی سوریا گەیشتە تاران

جیهان 11:54 AM - 2022-07-20

كەمێك پێش ئێستا وەزیری دەرەوەی ئێران لە تاران پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی سوریا كرد.

حسین ئەمیر عەبدولاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە بارەگای وەزارەتی دەرەوە پێشوازی لە فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا كرد.

ئەم سەردانەی وەزیری دەرەوەی سوریا لەكاتێكدا دەكرێت كە ڕۆژی ڕابردوو لوتكەی سێ قۆڵی ئێران و توركیا و روسیا بۆ تاوتوێكردنی دۆخی سوریا و ڕەوشی ناوچەكە لە تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەچوو.

ئاژانسەكان باس لەوە دەكەن كە بەشێك لە كۆبوونەوەكەی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سوریا سەبارەت بە كۆبوونەوە سێ قۆڵییەكەی ئێران و توركیا و روسیا بێت و هەروەها تاوتوێكردنی دۆخی ناوچەكە.
PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket