riklam

سوریا پەیوەندییە دیبلۆماسییەكانی لەگەڵ ئۆكرانیا پچڕاند

جیهان 09:29 AM - 2022-07-20

وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند: وڵاتەكەی بڕیاریداوە هەموو پەیوەندییە دیبلۆماسییەكانی خۆی لەگەڵ ئۆكرانیا بپچڕێنێت.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕاشیگەیاند: ئەو بڕیارە وەك پەرچەكردارێكە لەبەرامبەر سیاسەتی ئۆكرانیا كە پێشتر پەیوەندییەكانی خۆی لەگەڵ دیمەشق پچڕاندبوو.

سوریا ڕایگەیاندووە ئەو بڕیارە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئۆكرانیا كوێرانە بەدوای سیاسەتەكانی ئەمریكا و ڕۆژئاواییەكان كەوتووە و دژایەتی سوریا دەكات.

دوای ئەوەی كە كۆمارییەكانی دۆنتسك و لۆهانسك سەربەخۆیی خۆیان ڕاگەیاند دیمەشق پشتیوانی و پشتگیری لێكردن.

جێی ئاماژەیە كە ئۆكرانیا لە ساڵی 2018 وە هەموو پەیوەندییە دیبلۆماسییەكانی خۆی لەگەڵ سوریا پچڕاندبوو.  
PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket