riklam

لوتكەی سێ قۆڵی توركیا-ئێران–روسیا لە تاران بەڕێوەچوو

جیهان 10:17 PM - 2022-07-19

كەمێك پێش ئێستا لوتكەی سێ قۆڵی توركیا - ئێران - روسیا لە تاران كۆتایی هات و هەرسێ وڵات رایانگەیاند، كێشەكانی سووریایان تاوتوێ كردووە و كار بۆ روبەڕوبوونەوەی تیرۆر لە ناوچەكە دەكەن.

دوابەدوای كۆتایی هاتنی لوتكەی سێ قۆڵی توركیا - ئێران - روسیا لە تاران، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند: هێرشەكانی ئیسرائیل لە سووریا پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتین و بەردەوام دەبین لە پشتیوانیكردنی حكومەتی سووریا راشیگەیاند، دەتوانین بە هاوئاهەنگی بگەینە چارەسەر بۆ كێشەی سووریا.

هاوكات ڤلادمیر پۆتن سەرۆكی روسیا رایگەیاند: پابەندین بە پاراستنی یەكچارچەیی خاكی سووریا، هاوكات بیروبۆچوونمان لەبارەی سووریا و پرسی بەرەنگاربوونەوەی داعش و تیرۆر لە وڵاتەكە ئاڵوگۆڕ كرد.

راشیگەیاند: وەزیرانی دەرەوەمان كار لەسەر لێكتێگەیشتنەكان دەكەن و پێویستە رۆژهەڵاتی فوڕات بكەوێتە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی سووریا.

هەر لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند: هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ چارەسەركردنی كێشەی سووریا و  دەبێت هەنگاوی كردەیی بنێین بۆ پاراستنی سەقامگیری لەو وڵاتە.

راشیگەیاند: بەردەوام دەبین لە قەڵاچۆكردنی گروپ و رێكخراوە تیرۆرستییەكان چونكە پێویستە ئەو نا سەقامگیرییە نەهێڵرێت كە بەهۆی كێشەی سووریاوە دروست بووە.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket