riklam

خامەنەیی بۆ ئەردۆگان: ئاسایشی سوریا بە ئاسایشی خۆتان بزانن

جیهان 03:08 PM - 2022-07-19

ڕابەری كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایدەگەیەنێت: پاراستنی یەكپارچەیی خاكی سوریا زۆر گرنگە و هەرجۆرە هێرشێكی سەربازی بۆ باكووری سوریا بە زیانی توركیا و سوریا و هەموو وڵاتانی ناوچەكەیە و تەنها بە قازانجی تیرۆریستەكان دەبێت.  

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 19-7-2022 ڕەجەب تەیب ئەردۆگان و وەفدی یاوەری لەگەڵ ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامەنەیی ڕابەری كۆماری ئیسلامی ئێران كۆبوونەوە.

 لەو دیدارەدا خامەنەیی رابەری ئێران ڕایگەیاند: پاراستنی یەكپارچەیی خاكی سوریا زۆر گرنگە و هەرجۆرە هێرشێكی سەربازی بۆ باكووری سوریا بە زیانی توركیا و سوریا و هەموو وڵاتانی ناوچەكەیە و تەنها بە قازانجی تیرۆریستەكان دەبێت.  

 ڕابەری ئێران ڕاشیگەیاند: ئاسایشی توركیا، ئاسایشی ئێمەیە و داواشی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆگان كرد كە ئاسایشی سوریا بە ئاسایشی خۆیان بزانن و كێشەكانی سوریا دەبێت بە دانوستان چارەسەر بكرێت و ئێران و توركیا و سوریا و ڕوسیا دەبێت لەوبارەیەوە گفتوگۆ بكەن. 

 هاوكات ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا ڕایگەیاند: توركیا هەمیشە دژی سزاكانی سەر ئێران بوون و دەبن و پشتگیری لە سەرمایەگوزاری كۆمپانیاكانی توركیا لە ئێران دەكەین و برایەتی ئێران و توركیا دەبێت لە هەموو بوارەكاندا پەرەبستێنێت. 

PUKmedia بەشی وەرگێڕان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket