riklam

تورکیا و ئێران چەند رێککەوتنێکیان لەبارەی هەماهەنگی هاوبەش ئیمزا کرد

جیهان 02:02 PM - 2022-07-19

ئێران و توركیا لە بوارەكانی سیاسی و ئەمنی و ئابووری و وەزرشی و هونەری چەندین ڕێككەوتننانە ئیمزا دەكەن. 

ئەمڕۆ سێشەممە 19-7-2022 ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران لە كۆشكی سەعد ئاباد پێشوازی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆگان و وەفدی یاوەری كرد و پاشان كۆبوونەوەی دوو سەرۆك دەستی پێكرد.
لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا بە ئامادەبوونی ڕەئیسی و ئەردۆگان هەشت ڕێككەوتننامەی سیاسی و ئەمنی و ئابووری و وەرزشی و فەرهەنگی ئیمزا كرا. 
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆگان و وەفدی یاوەری لەگەڵ ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامەنەیی ڕابەری كۆماری ئیسلامی ئێران كۆبوونەوە.
 لەو دیدارەدا خامەنەیی رابەری ئێران ڕایگەیاند: پاراستنی یەكپارچەیی خاكی سوریا زۆر گرنگە و هەرجۆرە هێرشێكی سەربازی بۆ باكووری سوریا بە زیانی توركیا و سوریا و هەموو وڵاتانی ناوچەكەیە و تەنها بە قازانجی تیرۆریستەكان دەبێت.  
 ڕابەری ئێران ڕاشیگەیاند: ئاسایشی توركیا، ئاسایشی ئێمەیە و داواشی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆگان كرد كە ئاسایشی سوریا بە ئاسایشی خۆیان بزانن و كێشەكانی سوریا دەبێت بە دانوستان چارەسەر بكرێت و ئێران و توركیا و سوریا و ڕوسیا دەبێت لەوبارەیەوە گفتوگۆ بكەن. 
 هاوكات ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا ڕایگەیاند: توركیا هەمیشە دژی سزاكانی سەر ئێران بوون و دەبن و پشتگیری لە سەرمایەگوزاری كۆمپانیاكانی توركیا لە ئێران دەكەین و برایەتی ئێران و توركیا دەبێت لە هەموو بوارەكاندا پەرەبستێنێت. 


PUKmedia بەشی وەرگێڕان و بەدواداچووندا 









ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket