riklam

رووداوێكی هاتووچۆ 22 گیانلەدەستدانی لێدەكەوێتەوە

جیهان 12:09 PM - 2022-07-19

لە رووداوێكی هاتووچۆدا لە پارێزگای ئەلمەنیەی باشوری میسر 22 كەس گیانیانلەدەستدا و 33 كەسی دیكەش برینداربوون.

میدیاكانی میسر رایانگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 19-7-2022، ئۆتۆمبێلێكی گواستنەوەی گشتی لە پارێزگای سوهاجەوە بەرەو قاهیرە رۆیشتووە و خۆی كێشاوە بە ئۆتۆمبێلێكی دیكەدا و بەهۆیەوە 22 كەس گیانیانلەدەستدا و 33 كەسی دیكەش برینداربوون.

ئەوەشیان راگەیاند: دوای رووداوەكە دەستبەجێ بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانە كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ دەكرێت.

PUKmedia میدیاكانی میسر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket