riklam

لوتكه‌ی سێ قۆڵی له‌ تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت

جیهان 10:44 AM - 2022-07-19

ئه‌مڕۆ لوتكه‌ی سێ قۆڵی سه‌رۆكانی ھه‌ر سێ وڵاتی ئێران و روسیا و توركیا له‌ تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌گه‌ری ھێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ئه‌جێندای سه‌ره‌كی لوتكه‌كه‌ ده‌بێت.

 ئیبراھیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌ كۆشكی سه‌عد ئاباد له‌ تاران پێشوازی له‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا كردو ئه‌مڕۆش حه‌وته‌م لوتكه‌ی سێ قۆڵی ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی روسیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا و ئیبراھیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌ چوارچێوه‌ی دانوستانه‌كانی ئه‌ستانه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ره‌وشی سوریا به‌ گشتی و ئاماده‌كارییه‌كانی توركیا بۆ ھێرشكردنه‌ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان و دواین پێشھاته‌كانی جه‌نگی ئۆكراین ئه‌جێندای سه‌ره‌كی لوتكه‌ی ھه‌رسێ سه‌رۆك ده‌بێت.

حسین ئه‌میر عه‌بدوڵاھیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، لوتكه‌ی ھه‌ر سێ سه‌رۆك پاڵنه‌رێكی تر ده‌بێت بۆ به‌ھێزكردنی ھه‌ماھه‌نگییه‌ ئابورییه‌كان و جه‌ختده‌خرێته‌ سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه‌ و گه‌ره‌نتی ئاسایشی خۆراك.

وته‌بێژی كۆشكی كرملینیش رایگه‌یاندوه‌، به‌ھیوان چه‌ند رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئێرانی بكه‌ن كه‌ ھه‌ماھه‌نگی ستراتیژی گشتگیر له‌نێوان ھه‌ردوو وڵات له‌خۆبگرێت.

ئه‌م لووتكه‌یه‌ وا ده‌كات بۆ یه‌كه‌مجار له‌دوای هێرشی روسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا، ئه‌ردۆغان چاوی به‌ پووتین بكه‌وێت، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای جه‌نگه‌كه‌ی ئۆكرایناوه‌، ئه‌ردۆغان داوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پووتین كردووه‌ و پێشنیازی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌ی كردوه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket