یەكێتی ئەوروپا لیستی ناوی سزا نوێیەكانی زیاد دەكات
جیهان 08:04 PM - 2022-07-18
بەرپرسێكی ئەوروپی ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، لیستی سزا نوێیەكانی یەكێتی ئەوروپا 48 كەس لەخۆدەگرێت كەلەنێویاندا جێگری سەرۆك وەزیرانی روسیای تێدایە ئەوەش لەپای ئەو جەنگەیە كە روسیا لەدژی ئۆكرانیا هەڵیگرساندووە.
بەگوێرەی پێگەی روسیا ئەلیەوم، پیتەر زییارتۆ وەزیری دەرەوەو پەیوەندییە ئابوورییەكانی دەرەوەی هەنگاریا رایگەیاندووە 48 كەس و نۆ رێكخراو بۆ لیستی سزا نوێیەكانی یەكێتی ئەوروپا زیادكراون، كەلەنێویاندا جێگری سەرۆك وەزیرانی روسیاو ژمارەیەك سەركردەی سیاسی چەند ناوچەیەك و سپێربانكی تێدایە.
هەروەها یەكێتی ئەوروپا ئەمڕۆ دووشەممە، تاوتوێی توندكردنەوەی سزاكان بەسەر روسیادا كرد بەهۆی لەشكركێشییەكەی لەئۆكرانیا.
بەگوێرەی لێدوانی جوزێپ بۆرێل نوێنەری یەكێتی ئەوروپا بۆ كاروباری دەرەوەو سیاسەتی ئاسایش، یەكێتی ئەوروپا بەنیازە لەسەر فشارەكانی بۆسەر مۆسكۆ بەردەوام بێت لەلایەك سزای نوێ بەسەر روسیادا پسەپێنێت و لەلایەكی تریشەوە پشتیوانی دارایی و سەربازی پێشكەشی ئۆكرانیا بكات.
لەدوای ئەوەی روسیا ئۆپراسیۆنە تایبەتەكانی لەروسیا دەستپێكرد، وڵاتانی رۆژئاوا كەوتنە سەپاندنی سزاكان بەسەر روسیادا بەتایبەتیش بەسەر سەرچاوەكانی وزەی ڕوسیا، فلادیمیر پوتن سەرۆكی روسیاش رایگەیاند كە سیاسەتی كۆنترۆڵكردن و لاوازكردنی روسیا ستراتیژییەتی درێژخایەنی رۆژئاوایەو پشتڕاستیشی كردەوە كە سزاكان زەبرێكی كوشندەی لەسەرجەم ئابووری جیهان داوە.
PUKmedia روسیا ئەلیەوم
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
09:42 PM - 2024-04-17
ههوڵی هاوتاكردنی مووچهی وارسی شههیدان لهگهڵ عیراق دهدرێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
04:02 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17 -
هەشتەمین دیداری سلێمانی دەستپێدەکات
کوردستان 09:06 AM - 2024-04-17