riklam

بەریتانیا خۆی بۆ گەرمترین رۆژەکانی ئامادە دەکات

جیهان 03:12 PM - 2022-07-18

بۆ یەکەمجار لە بەریتانیا پلەکانی گەرما دەگاتە 40 پلەی سەدی, بەو هۆیەشەوە هەندێک لە خزمەتگوزاری شەمەندەفەرەکان هەڵدەوەشێنەوە، بەرپرسانی تەندروستیش رێوشوێنی خۆپارێزی جێبەجێ دەکەن و هۆشداری دەدەن لە مەترسییەکان.

شانشینی یەکگرتوی بەریتانیا لە گەرمترین رۆژەکانی خۆیدایە و پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بۆ یەکەمجار بگەنە 40 پلەی سەدی، ئەمەش کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسن ناچار دەکات خزمەتگوزارییەکان هەڵبوەشێننەوە و دەسەڵاتدارانی تەندروستیش ئەمبوڵانسی زیاتر بخەنە ئامادەباشییەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا شەپۆلێکی گەرمی رووی تێکردوون، لە هەندێک وڵاتدا پلەی گەرمی گەشتوەتە ناوەڕاستی چل پلەی سەدی، لە وڵاتەکانی وەکو پرتوگال و ئیسپانیا و فەرەنساش ئاگر کەوتوەتەوە.

حکومەتی بەریتانیا ئاگادارکردنەوەیەکی باری نائاسایی نیشتیمانی دەستپێکرد، ئەمە لەکاتێکدایە کە پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بگەنە بەرزترین پلە بەراورد بە بەرزترین ئاستی تۆمارکراوی پێشووی، کە پێشتر لە ساڵی 2019 لە زانکۆی کامبرج بەرزترین پلەی گەرما تۆمارکرا کە 38.7 پلەی سەدی بوو، هەروەها وەزیرێکی بەرپرسی هەماهەنگی حکومەت دەلێت: 48 سەعاتی سەختمان لەپێشە.

تۆڕی میترۆی لەندەنیش خزمەتگوزارییەکانی بۆ رۆژانی دوو شەممە و سێ شەممە راگەیاند، خزمەتگوزارییەکانی کەمدەکاتەوە و داواش لە گەشتیاران دەکات لە کاتی پێویستدا نەبێت گەشت نەکەن.


PUKmedia ئاژانسەکان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket