riklam

ئیتلاعات: سەركردەی گەورەترین باندی بەقاچاخبردنی لەشفرۆش بۆ هەولێر دەستگیركرا

کوردستان 02:54 PM - 2022-07-18

ئیتلاعاتی ئێران سەركردەی گەورەترین باندی بەقاچاخبردنی ژنان و كچانی ئێرانی دەستگیركرد كە بۆ كاری لەشفرۆشی بازرگانیان پێوەكردون و بۆ هەولێریان بردوە، بەپێی راپۆرتێكیش ژمارەی ئەو كچ و ژنانەی كە بردویانەتە هەولێرو فرۆشتویانە زیاتر لە هەزار كچ و ژن دەبن.

بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئێران، سەركردەی گەورەترین باندی ئەو كچ و ژنە ئێرانییانەیان دەستگیركردووە كە بازرگانییان پێوە كراوەو بۆ هەولێری هەرێمی كوردستان.
بەپێی راپۆرتەكە، دەستگیركراوەكە ناوی (زەهرە مەنسوری هەمەدانی)یەو بە سارا ناسراوەو كاری سەرەكی، هاوڕەگەزبازی، قومار، ساختەكاری و بێڕێزیكردن بەپەیوەندییە سێكسییە نایاساییەكان و بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆ بووە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.
لەبەشێكی تری راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە كە ئیتلاعات دوای چەند مانگێك لە چاودێریكردن، لەڕێگەی ئەو ژنەوە گەیشتونەتە شاری هەولێری پایتەخت، بۆ یەكێك لە گەورەترین باندەكانی بازرگانیكردن بەژنان و كچانی ئێرانی.
ئەوەشخراوەتەڕوو كە باندەكە لەلایەن دوو كەسەوە بەناوەكانی عەلیرەزا فەرجەدی كیا و كەتی بەڕێوەبراون بەهاوكاری لەگەڵ زەهرا مەنسوری هەمدانی و سەدان كچی ئێرانییان بردوەتە هەولێر.
راپۆرتەكە دەشڵێت: ئەو ژن و كچە ئێرانیانەی باندەكە بردویانەتە هەولێرو مامەڵەی فرۆشتنیان پێوەكردون ژمارەیان دەگاتە زیاتر لە هەزار كەس.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket