riklam

یەكەمین حاڵەتی مردن بە پەتای ماربۆرگ لە غانا تۆمار كرا

جیهان 11:33 AM - 2022-07-18

حكومەتی غانا ڕایگەیاند: دوو كەس بەهۆی تووشبوون بە پەتای ماربۆرگ لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.

تەندروستی غانا لەوبارەیەوە بڵاویكردۆتەوە كە دوو كەس كە ئەندامی یەك خێزانن بەهۆی تووشبوون بە پەتای ماربۆرگ لە ناوچەی ئەشانتی لە باشووری ئەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.

پەتای ماربۆرگ لە شەمشەمە كوێرە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە و بۆ یەكەمین جاریش لە ساڵی 1967 لەشاری ماربۆرگ لە ئەڵمانیا ئەو پەتایە دۆزراوەتەوە.

نیشانەكانی ئەو پەتایە، سەرئێشە، ئازاری ماسوولكە، ڕشانەوەی خوێن و هەروەها خوێنبەربوونە.

ساڵی 1967 لەشاری ماربۆرگ لە ئەڵمانیا ئەو پەتایە دۆزرایەوە و بووە هۆی مردنی 7 كەس.

 پەتای ماربۆرگ ساڵی 2005 زیاتر لە 200 كەسی لە وڵاتی ئەنگۆلا كوشت و لەلایەن ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بە پەتایەكی كوشندە لەقەڵەمدراوە.

PUKmedia باشیلا جەعفەر
سەرچاوە/ بی بی سی 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket