riklam

لادانی گومرگ لەسەر بەرهەمە خۆراكییەكان درێژ دەكرێتەوە

کوردستان 06:28 PM - 2022-07-17

حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری لادانی گومرگ لەسەر بەرهەم و پێداویستییە خۆراكییەكان تاوەكو 30ـی ئەیلوولی ئەمساڵ درێژكردەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم رایگەیاند: بەپێی بڕیاری ژمار 159ـی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ماوەی كاركردن بە سەرجەم بڕگەكانی بڕیاری ژمارە 140ـی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە ئاسانكاریی بۆ دابینكردنی پێداویستییە خۆراكییە سەرەكییەكان تاوەكو 30ـی ئەیلوولی 2022 درێژ كردەوە تاوەكو بارگرانی نەبوونی بەرهەمە خۆراكییەكان و گرانبوونیان لەسەر هاووڵاتییان دروست نەبێت. 

لە خاڵی دووەمی بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دا هاتووە،  تیمەكانی چاودێری بازاڕ و لیژنەكانی قائیمقامییەت و ئاسایشی بازرگانی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان راسپێردراون بۆ بەردەوامبوون لە چاودێریكردنی بازاڕ و رێگرتن لە خراپ سوود وەرگرتن لەو ئاسانكارییانە و بەرگرتن لە بەرزكردنەوەی نرخەكان و رەوانەكردنی سەرپێچیكاران بۆ لێپرسینەوە و گرتنەبەری رێكاری یاسایی بەرامبەریان.

بەپێی بڕیاری ژمارە 140ـی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان گومرگ لەسەر هەریەك لە ئارد، برنج، زەیتی گوڵەبەرۆژە، زەیتی گەنمەشامی، رۆنی رووەكی بەستوو، رۆنی ئاژەڵی بەستوو، چای رەش، شەكر، پاقلەمەنی وشك وەك (نیسك، نۆك، پاقلە، لۆبیا، فاسۆلیا و ماش) و شیری منداڵان بە هەموو جۆرەكانییەوە هەڵدەگیرێت، هەروەها وەرگرتنی باج لە بازرگانانی هاوردەكاری بەرهەمە خۆراكییەكان دوادەخرێت.

PUKmedia راگەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket