ژنێكی كورد خەڵاتی ئازادی رۆژنامەگەری بەدەستدەهێنێت
کوردستان 01:44 PM - 2022-07-17
ڕێکخراوی CPJ نیاز عەبدوڵڵا بە رۆژنامەنووسێكی سەربەخۆی دیار لە هەرێمی كوردستان وەسفدەكات، چونكە لە روماڵكردن بۆ دەزگاكانی راگەیاندن بەشدارێكی كارای هەیە.
نیاز عەبدوڵڵا ژنە رۆژنامەنوسی كورد خاوەنی خەڵاتی ئازادی رۆژنامەگەری بە PUKmedia ی راگەیاند: خەڵاتەكە لەلایەن كۆمیتەی بەرگری كردن لە رۆژنامەنووسان لە ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا چەند رۆژێك پێش ئێستا راگەیەنرا كە خەڵاتی ئەمساڵی 2022 بۆ ئازادی رۆژنامەوانی نێودەوڵەتی بەخشرا بە بەندە.
وتیشی: خەڵاتی ئازادی لەلایەن كۆمیتەی بەرگری كردن لە رۆژنامەنووسان ساڵانە دەبەخشرێت بە چوار رۆژنامەنووس، بۆ ئەمساڵ چوار كەس دەبنە خاوەنی خەڵاتەكە كە بەندە وەك رۆژنامەنوسێكی هەرێمی كوردستان و سێ رۆژنامەنووسی دیكە لە هەریەك لە وڵاتەكانی كوبا، ئۆكرانیا ، ڤێتنام دەبینە خاوەن خەڵاتەكە، هاوكات بڕیارە لە رێوڕەسمێكی گەورەدا مەراسیمی دابەشكردنی خەڵاتەكە لە رۆژی 17 -11-2022 لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەڕێوەبچێت.
ئەوەشی خستەڕوو: ئامانج لە بەخشینی خەڵاتەكە رێز گرتن و هاندانە بۆ ئەو رۆژنامەنووسانەی كە توانای خۆیان بە كاردەهێنن لە گەیاندنی هەواڵی وڵاتەكەیان بۆ جیهان بە شێوەیەكی روون و ئاشكرا، هاوكات خەڵاتەكە ئەو رۆژنامەنووسانە دەگرێتەوە كە بە شێوەیەكی بوێرانە لە وڵاتەكانی خۆیان بوون بە سەرچاوەی ئاشكراكردنی گەندەڵیەكانی پێشێڵكاری یان كاركردن لەسەر دۆسیەكانی پێكهاتە و كەمینەوە و تەنانەت ئاشكراكردنی شێوازەكانی دیكەی راستیەكان.
PUKmedia دیانا ئەحمەد
هەواڵی زیاتر
-
خاتوو گەلاوێژ: سەركردایەتی نوێ یەكێتی دەكاتەوە جێی ئومێدی نەتەوەكەمان
09:45 PM - 2023-09-27 -
راپۆرتی سیاسی سەرۆك بافڵ لە پێنجەمین كۆنگرەدا
06:58 PM - 2023-09-27 -
پیرۆزباییەكان بۆ بەستنی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی
06:31 PM - 2023-09-27 -
دەقی پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیدا
03:47 PM - 2023-09-27
ئەمانەش ببینە
پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی بەڕێوەدەچێت
11:09 AM - 2023-09-27
قوباد تاڵەبانی: ئەنجامدانی کۆنگرە پێش وادەی خۆی زیندویی یەکێتی دەردەخات
10:27 AM - 2023-09-27
یهكێتی پێنجهمین كۆنگره دهبهستێت
09:54 AM - 2023-09-27
سەروتاری راگەیاندن
08:51 AM - 2023-09-27
زۆرترین خوێنراو
-
نێچیرڤان بارزانی: یەكێتی هێزێكی سەرەكی پڕۆسەی سیاسییە
کوردستان 03:31 PM - 2023-09-27 -
دەقی وتاری سەرۆککۆمار لە پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی
عیراق 02:28 PM - 2023-09-27 -
وتەبێژی کۆنگرە: لە یەکەم رۆژی کۆنگرە لیژنەکان پێکدەهێندرێن
کوردستان 11:21 AM - 2023-09-27 -
پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی بەڕێوەدەچێت
کوردستان 11:09 AM - 2023-09-27 -
قوباد تاڵەبانی: ئەنجامدانی کۆنگرە پێش وادەی خۆی زیندویی یەکێتی دەردەخات
کوردستان 10:27 AM - 2023-09-27 -
سەرۆک بافڵ: هاوبەشی ئازار و ماتەمی قوربانییەکانی حەمدانییەین
کوردستان 10:18 AM - 2023-09-27 -
ستران عەبدوڵڵا: گوێ لە بڕیاری کۆنگرە دەگرین
کوردستان 10:11 AM - 2023-09-27 -
یهكێتی پێنجهمین كۆنگره دهبهستێت
کوردستان 09:54 AM - 2023-09-27