riklam

ئەڵمانییەكان دژی سزادانی روسیان

جیهان 11:58 AM - 2022-07-17

بەپێی ڕاپرسییەك نیوەی ئەڵمانییەكان دژی بایكۆتكردن و سزادانی روسیان و پێیانوایە ئەو سزادانانە بە زەرەری وڵاتەكەیانە.

بەپێی ڕاپرسییەك كە كۆمپانیای ئینسا ئەنجامی داوە 47% هاووڵاتیانی ئەڵمانیا لەگەڵ ئەوەدانین كە سزا بخرێتە سەر روسیا، چونكە ئەو سزایانە بەر لەوەی زیانی بۆ روسیا بێت زیانی بۆ ئەڵمانیا هەیە.

هەر بە پێی ڕاپرسییەكە 12% هاووڵاتیان لەگەڵ ئەوەدان كە بایكۆت و سزا بخرێتە سەر روسیا و 36% هاووڵاتیانی ئەڵمانیا پێیانوایە ئەو سزایانە بۆ هەردوو وڵاتی ئەڵمانیا و ڕوسیا كوشندەیە. 

لەڕاپرسییەكەدا هاتووە 74% بەشداربوانی ڕاپرسییەكە پێیانوایە بەمنزیكانە ئابووری ئەڵمانیا دادەبەزێت و بێكاری لەو وڵاتە تەشەنە دەكات و وڵات تووشی قەیرانی گاز و سووتەمەنی دەبێت. 
PUKmedia ئاژانسەكان 
و/ باشیلا جەعفەر 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket