riklam

بلێر: جوگرافیای سیاسی جیهان دەگۆڕدرێت و دەبێت بە چەند جەمسەری

جیهان 10:57 AM - 2022-07-17

سەرۆك وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا ڕایدەگەیەنێت سەردەمی كۆتاییهاتنی هەژموونی ڕۆژئاواییەكان نزیكە و جیهان بەرەو دوو جەمسەری و چەند جەمسەری دەڕوات.

تۆنی بلێر سەرۆك وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا لە كۆنفرانسێكدا ڕایگەیاند: جیهان لەسەرەتا گۆڕانگارییەكی جوگرافیای سیاسییدایە و سەردەمی هەژموونی سیاسی و ئابووری ڕۆژئاواییەكان بەرەو كۆتایی دەڕوات و جیهان بەرەو جیهانی دوو جەمسەری و چەند جەمسەری دەڕوات.

بلێر ڕاشیگەیاند: گەورەترین گۆڕانكاری لە جوگرافیای سیاسی لەلایەن وڵاتی چینەوە دەكرێت نەك ڕووسیا، چونكە لەئێستادا چین دووەمین زلهێزی جیهانە و لەڕووی ئابووری و ڕێژەی بەشداریكردنی لە ئابووری جیهان لە چاو ڕووسیا بەهێزترە و چین لە زەمینەی تەكنۆلۆژیا بەرهەمەكانی خۆی ڕەوانەی ئەمریكا دەكات و لە هەندێك بواردا چین مەترسی لەسەر ئەمریكا دروستكردووە.  

سەرۆك وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا ڕاشیگەیاندووە كە هەڵسوكەوتی سەركردەكانی چین لەبەرامبەر ڕۆژئاواییەكان هێرشبەرانەیە و چین و روسیا و ئێران لەداهاتوودا دەبنە هاوپەیمانی یەكتر و نابێت هەڵە بكەین و ناشلێم كە چین هەوڵدەدات لە زووترین كاتدا لەڕێگەی سەربازییەوە تایوان داگیر دەكات، بەڵام لە كۆتاییدا چین كێشەی تایوان چارەسەر دەكات. 

 بلێر داواشی كردووە كە ڕۆژئاواییەكان لەباری سەربازییەوە خۆیان بەهێز بكەن بۆ ئەوەی لە بەهێزی بمێنەوە تا لە داهاتوودا لەبەرامبەر هەر سیناریۆیەكی چین بتوانن بەرگری لە خۆیان بكەن و هاوكاتیش دەبێت ڕۆژئاواییەكان پەیوەندییەكانی خۆیان لەگەڵ چین بپارێزن لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی دوولایەنە.
PUKmedia ئاژانسەكان
و/ باشیلا جەعفەر 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket