riklam

ئـەمڕۆ لــە مـێژوودا

جیهان 08:35 AM - 2022-07-17

لەرۆژێكی وەك ئەمڕۆداو ساڵی 1921 رێككەوتن نامەی فەدغەكردنی بەكارهێنانی چەكی كیمیاوی دژ بە مرۆڤ ئیمزا كرا.

لەرۆژێكی وەك ئەمڕۆداو ساڵی 1994 هەڵبژاردەی بەرازیڵ سەركەوت بەسەر هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە مۆندیالی جیهانی لە ویلایەتە یەكگرتوەكان بە لێدانی پەنارتی.

لەرۆژێكی وەك ئەمڕۆداو ساڵی 2014 فرۆكەیەكی هێزی ئاسمانی مالیزی گەشتی 17 لە ئوبلاست دونیتسك لە باشوری خۆرهەڵاتی ئۆكرانیا تێكشكا كە 195 كەسی تێدابوو.

لەدایكبوون:
لەرۆژێكی وەك ئەمڕۆداو ساڵی 1487 ئیسماعیل سەفەوی دامەزرێنەری دەوڵەتی سەفەوی لە دایكبوو.
لەرۆژێكی وەك ئەمڕۆداو ساڵی 1939 عەلی خامنەئی رابەری باڵای ئیران و مەرجەعی ئاینی شیعە لە دایكبوو.

وەفات:
لەرۆژێكی وەك ئەمڕۆداو ساڵی 656 عوسمانی كوڕی عەفان سێیەم خەلیفەی راشدین كۆچی دوایی كرد.
لەرۆژێكی وەك ئەمڕۆداو ساڵی 1981 قادر زیرەك گۆرانیبێژی كورد بە روداوی هاتووچۆ لەنێوان بێخاڵ و هەریر گیانی لەدەستدا.
لەرۆژێكی وەك ئەمڕۆداو ساڵی 1993 شێخ حوسامەدین تاڵەبانی باوكی سەرۆك مام جەلال لەتەمەنی 84 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
لەرۆژێكی وەك ئەمڕۆداو ساڵی 2013 ئەكتەری ناسراوی كورد سەڵاح باڵابەرز كۆچی دوایی كرد

جەژن و بۆنەكان:
رۆژی جیهانی دادگای نێودەوڵەتی
رۆژی نیشتمانی لە عیراق
رۆژی دەستور لە كۆریای باشور
فێستیڤاڵی گیون لە كیوتو لە یابان

PUKmedia ئا/ حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket