riklam

كۆنگره‌ی لوتكه‌ی جده‌ كۆتاییهات

جیهان 05:35 PM - 2022-07-16

كۆنگره‌ی لوتكه‌ی ئاسایش و گه‌شه‌پێدان كه‌ له‌جده‌ی وڵاتی سعودیه‌ به‌ڕێوه‌چوو كه‌ تێیدا جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكاو سه‌ركرده‌ی وڵاتانی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو سه‌رۆكی میسرو پادشای ئۆردن و سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی فیدڕاڵ ئاماده‌یبوون، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ كۆتایی به‌كاره‌كانی خۆی هێنا.

پادشاو سه‌رۆكی وڵاتانی به‌شداربوو له‌میانی به‌شدارییان له‌ كۆنگره‌كه‌دا تیشكیان خسته‌ سه‌ر پرسی ناوچه‌كه‌و گرنگی سه‌قامگیری و جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌ی فه‌له‌ستین.

هه‌ر له‌میانی كۆنگره‌ی لوتكه‌ی جده‌ بۆ ئاسایش و گه‌شه‌پێدان، كۆمه‌ڵێك ده‌ستپێشخه‌ری خرانه‌ڕوو له‌بواری ئاشتی و گه‌شه‌پێدان له‌ناوچه‌كه‌، له‌نێویشیاندا ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی عیراق بوو كه‌له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدڕاڵه‌وه‌ پێشنیاز كرا كه‌په‌یوه‌ست بوو به‌دامه‌زراندنی بانكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ گه‌شه‌پێدان و ته‌واوكاری به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری كه‌نداو و میسر و ئوردن و بانكی ناوه‌ندی كه‌ ئاره‌زووی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وامی ناوچه‌یی هه‌یه‌ له‌ڕ‌ێگه‌ی پاڵپشتی دارایی بۆ پڕ‌ۆژه‌كانی ژێرخانی ئابووری كه‌ یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ به‌ستنه‌وه‌ی ئابووری وڵاتانی ناوچه‌كه‌ هه‌روه‌ها پشتیوانی دارایی پڕ‌ۆژه‌كان له‌ بواری په‌ره‌دان به‌تۆڕه‌كان كاره‌با له‌ناوچه‌كه‌داو راكێشانی بۆری نه‌وت و غاز و تۆڕه‌كانی رێگه‌ی خێراو به‌نده‌ره‌كان و پیشه‌سازییه‌ قورسه‌كان كه‌ بازاڕی هه‌رێمایه‌تی فراوانیان هه‌یه‌،  به‌ڕ‌ێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو و بیابانبوون و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕ‌انی كه‌شوهه‌وا.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket