riklam

سەرۆکی ئەمریکا: هاوبەشێکی چالاک دەمێنینەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

عیراق 03:35 PM - 2022-07-16

لە کۆبوونەوەی جەددە کە لە وڵاتی سعودیە بەرێوەچوو، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا هاوبەشێکی چالاک دەمێنێتەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست.

لە وڵاتی سعودیە،ئەمڕۆ شەممە 16-7-2022 کۆبوونەوەی لوتکەی جەددە بە بەژداری 10 وڵات بەرێوەچوو.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: گۆڕانکاری زۆر کراوە لەسەر ئاستی جیهان و ناوچەکە بەڵام یاسا نێودەوڵەتیەکان دەشکێندرێن، چین هەژمونی خۆی لە ئاسیا زیاتر کردوە، روسیا هێرشێکی دوژمنکارانەی دژ بە ئۆکرانیا دەستپێکردوە، ئێران لە کارە دوژمنکاریەکانی دژ بە رۆژهەڵاتی ناوەراست بەردەوامە، ئێمە پابەندین بەوەی رووبەرووی تیرۆر ببینەوە لەهەرشوێنێک بێت.

وتیشی: ئەمریکا دەزانێت ئاڵەنگاریەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست چین هەروەها هاوکاری هاوپەیمانانمان دەکەین و ئەمریکا هاوبەشێکی چالاک دەمێنێتەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست.

ئاماژەشی بەوەدا: ئەم کۆبونەوە دەیسەلمێنێت تا چەند رۆژهەلاتی ناوەراست بۆ ئێمە گرنگە، ئێمە را ناکەین و بۆشایی دروست ناکەین تا روسیا و چین و ئێران بۆشاییەکە پر بکەنەوە، ئەوان دەیانەوێت شوێنی ئەمریکا بگرنەوە.

 سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی خستەروو: پاڵپشتی پەیوەندی بەهێز لەسەر بنەمای رێککەوتنە نێودەوڵەتیەکان دەکەین، دڵنیاش دەبینەوە کە ئەو وڵاتانە بتوانن بەرگری لە خۆیان بکەن دژ بە هەڕەشە بیانیەکان، ئەوانەی لەم کۆبونەوە ئامادەن بەشێکن لەو وڵاتانەی ئەمریکا پاڵپشتیان لێدەکات.

ئاماژەشی بەوەدا: لە بابەتی ئاسایشی خۆراکدا ئەمریکا پابەندە بەوەی کە ملیاران دۆلار تەرخان بکات بۆ ئەم ناوچەیە بۆئەوەی چارەسەری کێشەکان بکەین، رووبەڕووی قەیرانەکان دەبینەوە وەکو قەیرانی تەندروستی هەروەها سەدان ملیار دۆلارمان بۆ بابەتی گۆڕانی کەشوهەوا سەرفکردوە.

وتیشی: ئەمریکا رێگە نادات هێزی بیانی ناوچەکە هەڕەشە بکەن لە رێرەوە ئاویەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست وەکو بابلمەندە و گەروی هورمز، رێگە بە هیچ وڵاتێک نادەین ببێتە هەڕەشە بۆ وڵاتەکانی دیکە.

جۆو بایدن ئەوەشی وت: پێشوازی لە موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عیراق دەکەین بۆ گرتنەبەری ئەو دیبلۆماسیەی کە دەگیرێتەبەر بۆئەوەی بارودۆخی ناوچەکە هێوربکەینەوە، هەروەها رێڕەوە ئاویەکانی دیکە کاری سەرەکیمانە بیانپارێزین، بەدوای ئەو دیبلۆماسیەین کە جارێکیتر بگەڕێینەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، بەڵام هەرچۆنێک بێت ئێمە پابەندین بەوەی کە ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی نەگات.

ئەوەشی خستەروو: ئەمریکا چەندین ساڵە هەوڵ دەدات کارەبای عیراق ببەستێتەوە بە وڵاتانی کەنداو، دوای چەندین ساڵ لە شکست ئەمڕۆ بە هەوڵی چەندین کەس ئەو پڕۆژەیە جێبەجێ دەکرێت، ئێمە پاڵپشتی لە رێکەوتنی بازرگانی نێوان وڵاتانی ناوچەکە دەکەین وەکو ئەوەی لە نیوان سعودیە وئوردن و میسڕدا کراوەچونکە تا پەیوەندی زیاتر بێت بەرژەوەندی بۆ گەلانی ناوچەکە زیاتر دەبێت.

لە کۆاتایی قسەکانیدا سەرۆکی ئەمریکا وتی: ئەمریکا هەمیشە بەرگری لە مافەکانی مرۆڤ دەکات، دەتوانین کاری زۆر باش پێکەوە بکەین.

 

ئەم وتانەی جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەکاتێکدابوو کە ئەمڕۆ لە وڵاتی سعودیە کۆبوونەویە لوتکەی جەددە بە بەژداری 10 وڵات کە ئەوانیش بریتیبوون لە، ئەمریکا و سعودیە و ئوردن و میسڕ و عومان و کوەیت و بەحرەین و قەتەر و عیراق و ئیمارات، بەرێوەچوو.

 

PUKmedia ئاژانسەکان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket