riklam

لەهەلیكۆپتەرێكدا 14 كەس گیانیانلەدەستدا

جیهان 10:23 AM - 2022-07-16

شەوی رابردوو لە ولایەتی سینالوا لە رۆژئاوای مەكسیك فڕۆكەیەكی دەریاوانی تێكشكاوە و لەئەنجامدا 14 كەس گیانیالەدەستدا وكەسێكیش برینداربوو.

دەریاوانی مەكسیك رایگەیاند: فڕۆكەیەكی دەریاوانی كە 15 سەرنشینی تێدابوو تێكشكا، لە ئەنجامی تێكشكانی فڕۆكە دەریاوانیەكە 14 سەرنشین گیانیانلەدەستدا و سەرنشینێكیش برینداربوو.

دەریاوانی مەكسیكی ئاماژەی بەوەشكرد: فڕۆكەكە لە كاتی جێبەجێكردنی ئۆپراسیۆنێكی گرنگدا تێكشكێنرا، هۆكاری تێكشكانەكە تاكو ئێستا نەزانراوە و لێكۆڵینەوە بەردەوامە لە رووداوەكە.

رویترزیش لە بارەی رووداوەكە وتی: تاكو ئێستا بە پێیی زانیاریەكانمان هۆكاری تێكشكانەكە ناگەڕێتەوە بۆ دەستگیركردنەكەی رەفائیل كارۆ كوینتیرۆ كە یەكێكە لە بازرگانەكانی ماددە هۆشبەرەكان، بەڵام دەریاوانی مەكسیك بە تەواوەتی ئاشكرای كرد كە تێكشكانی فڕۆكەكە پەیوەندی بە دەستگیركردنی رەفائیلەوە نییە.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket