riklam

ئەمڕۆ لە مێژوودا

جیهان 08:55 AM - 2022-07-16

رووداوەكان:
622: سەرەتای دەسپێكی مێژووی كۆچی كە دەكاتە 1/1/1...ی ساڵی كۆچی مانگی، واتە بە پێی بینینی مانگ.
1212: روودانی شەڕی (العقاب) كە هەرەسی بە (موەحیدون)ەكان هێنا و زۆربەی سەروەت و سامانیان لە ئەندەلوس لەدەستدا.
1683: هێزەكانی نەوەی (چینگ)ی دەریایی هەرەسی هێنا بە شاژنە (تونگنینگ) لە شەڕی (بینگهو) لە نزیك دوورگەكانی بسكادورز
1856: دەستكردن بە هەڵكەندنی جۆگەی (سوێس) بە سەرپەرشتی  كەسایەتی فەرەنسی (فردیناند دی لسبس) كە لە لایەن حكومەتەكەیەوە یارمەتیدەدرا.
1863: كاری توندوتیژی لە شاری نیویۆرك بەردەوام بوو بۆ رۆژی چوارەم ئەوەش بۆ پەستان خستنە سەر یاسای سەربازیی زۆرەملێ.
1925: مێژوونوس و روناكبیری ناوداری كورد محەمەد ئەمین زەكی بە جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكی لیژنەی سەربازی لە عیراق هەڵبژێرا
1926: (ئەحمەد سكریج) یەكەم وتاری هەینی پێشكەش كرد لە مزگەوی پاریس دوای تەواوبوونی بە یەك رۆژ لە لایەن سوڵتان مەولای یوسف.
1945: ویلایتە یەكگرتووەكان هەستا بە تەقاندنەوەی بۆمبێكی ئەتۆمی لە بیابانی (نیو مەكسیكۆ) و سەرەتای پێشبڕكێی ئەتۆمی دەستپیپێكرد.
1950: ئۆرۆگوای بە ئەنجامی 2-1 لە هەڵبژاردەی بەڕازیلی بردەوە و بۆ دووەم جار جامی جیهانی بەدەستهێنا.
1951: ئەندامانی حیزبی سوری نیشتمانی كۆمەڵایەتی سەرەك وەزیرانی لوبنان (ریاز سلح) یان تیرۆركرد لە (عومان)ی پایتەختی ئەردەن و ئەوەش وەك تۆڵەیەك لە لەسیدارەدانی (ئەنتۆن سەعادە)
1952: نەتەوە یەكگرتووەكان رەزامەندی نواند لەسەر دانانی ئەریتریا وەك یەكەیەكی سەربەخۆی رێكخراوی سەر بە ئەسیوبیا لە یەكیەتی كۆنفیدرالی.
1970: دەرچوونی دەستوری كاتی كۆماری عیراق لە لایەن سەركردایەتی بەعس كە دەسەڵاتی تەواو دەدات بە سەركۆمار و فەرماندەی شۆڕش ئەحمەد حەسەن بەكر.
1979: دەست لە كاركێشانەوەی سەركۆماری عیراق ئەحمەد حەسەن بەكر و سەدام حسێن جێگی گرتەوە.
1979: تاریق حەننا میخائیل عەزیز ناسارو بە (تاریق عەزیز) لەلایەن (سەدام حسێن)ەوە دانرا بە جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و لە هەمان كاتدا ئەندامی سەركردایەتی نەتەوەی بەعس بوو و چەندین پۆستی وەزاری دیكەی گرتۆتە دەست، لە موسڵ لە خێزانێكی مەسیحی لەدایك بووە و دەرچووی كۆلێژی ئادابی موسڵە.
1982: خۆپیشاندەران لە بەنگلادش هێرشیان كردە سەر باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە (دەككا) و ئەوەش وەك ناڕەزایی دژ بە یارمەتیدانی ئەمریكا بۆ ئیسرائیل.
1990: وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی لە كۆبوونەوەكەیاندا كە لە تونس ئەنجامدرا بڕیاریاندا كە پەیوەندی هەموو كۆمپانیاكان و بریكارە خۆرئاواییەكان بپچڕێنن  كە یارمەتی كۆچكردنی جولەكەی سۆڤیەت دەدەن بۆ ئیسرائیل.
1990: زەمینلەرزە بە هێزی 7,7 بە پێوەری رێختەر دای لە فلیپین و 1600 كەسی كوشت.
 
1994: تا 22/7 هەردوو وەفدی پارتی و یەكێتی لە فەرەنسا كۆبوونەوە بۆ چارەسەركردنی ناكۆكیەكانیان و ئایندەی هەرێمی كوردستان.
1999: تێكشكانی فڕۆكەیەكی بچوك بە سەرۆكایەتی جون كینیدی جونیور كە بووە هۆی وەفاتی خۆی و ژنەكەی و خوشكەكەی.
2004: هێزەكانی فیلیپین دەستیان بە كشانەوە كرد لە عیراق.
2004: كوژرانی 90 منداڵ لە ئەنجامی ئاگركەوتنەوەیەك لە قوتابخانەیەكی بنەڕەتی لە باشووری هیندستان.
2005: سەرەك وەزیرانی عیراق (ئیبراهیم جەعفەری) سەردانی ئێرانی كرد بۆ تاوتوێ كردنی پەیوەندی دیبلۆماسی و دراوسێیەتی و ئاگاداربوون لە ئاسایشی سنووری نێوان عیراق و ئێران.
2013: ئیسپانیا مایكرۆفیلمی خەزێنەی زەیدانی رادەستی مەغریب كردەوە، كە سوڵتانەكانی مەغریب لەدەستیان دابوو وە لە ساڵی 1612ز ەوە داوایان دەكردەوە.
لەدایكبوون:
1872: روال ئەموندسن، دۆزەرەوەی نەرویجی.
1888: فریتس زیرنیكە، زانای فیزیای هۆڵەندی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1953ز.
1896: تریگفی لی، سیاسەتمەداری نەرویجی و یەكەمین ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان.
1911: جنجر روجرز، ژنە ئەكتەر و گۆرانیبێژی ئەمریكی.
1926: ئیروین روز، زانای كیمیای ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 2004ز.
1936: یاسو فوكودا، سەرەك وەزیرانی یابان.
1939: لیدو فییری، یاریزانی تۆپی پێی ئیتالی.
1941: یوسف دەروێش، ئەكتەری كوێتی.
1957: فلودز میزیرز سمولاریك، یاریزانی تۆپی پێی پۆڵەندی.
1962: ئەحمەد مەنسور، راگەیاندكاری میسری.
1963: سریچكو كاتانیچ، یاریزان و راهینەری تۆپی پێی سلۆڤینی.
1967: ویل فیرل، ئەكتەری ئەمریكی.
1979: احمد السعدنی، ئەكتەری میسری.
1984: كاترینا كایف، ژنە ئەكتەری هیندی.
1984: بدر المیمنی، یاریزانی تۆپی پێی عومانی.
1988: سیرجیو بوسكیتس، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.
1989: گاریس بیل، یاریزانی تۆپی پێی ویلزی.
وەفات:
1557: شاژنە ئان من كلیفز، ژنی چوارەمی هنری هەشتەم مەلیكی ئینگلتەرە.
1764: قەیسەر ئیفانی شەشەم، ئیمبراتۆری ئیمبراتۆریەتی روسیا.
1916: ئیلیا میچنیكۆف، پزیشكی روسی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1908ز.
1951: ریاز سولح، سەرەك وەزیرانی لوبنان.
1960: ئەلبرت كسلرنگ، سەركردەی سەربازی ئەڵمانی.
1982: محمود الكویتی، گۆرانیبێژی كوێتی.
1982: شارل روبیرت سوارت، سەرۆكی باشووری ئەفریقیا.
1984: حەسەن حەیران، گۆرانیبێژی میللی كورد، بە كارەساتی ئۆتۆمبیل لە نێوان نەغەدە و رەزایی، لە ساڵی 1937ز لە گوندی تەلەلخێم لە ناحییەی گوێر لەدایكبووە.
1985: هاینریش بول، ئەدیبی ئەڵمانی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1972ز.
1989: هیربرت فون كارایان، مۆسیقاری نەمساوی.
1994: جولیان شفینجەر، زانای فیزیای ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1965ز.
2007: د. محەمەد موكری، زانا و لێكۆڵەری كورد كە 12/7 لە شاری ئیڤری فەرەنسە لە تەمەنی 86 ساڵیدا بەخاك سپێردرا.
2012: ستیفن كوفی، نوسەری ئەمریكی.
جەژن و بۆنەكان:
رۆژی جوندولفوس لە تونگرن.
PUKmedia ئا/ حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket