پەرلەمان بەدواداچوون بۆ داهاتی خاڵە سنورییەكان دەكات
عیراق 02:41 PM - 2022-07-15
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت: بەهۆی زۆری ژمارەی خاڵە سنووریەكانی عیراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، ساڵانە داهاتێكی زۆریان دەستدەكەوێت، ئاماژە بەوەشدەكات بەهۆی ئەو گەندەڵی و بەهەدەردانەی لە هەندێك لەو خاڵەسنورییانە هەیە، تەواوی داهاتەكانی ناگەڕێتەوە خەزێنەی حكومەت، دەشڵێت: وەك لیژنە تایبەتەكانی پەرلەمان فشاری زیاتر دەخەنە سەر لایەنی حكومەت و چاودێرییەكانیان چڕ دەكەنەوە.
د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری ئەنجومەنی نوێنەران بە PUKmediaی راگەیاند: بەگوێرەی بەدواداچونەكانمان خاڵە سنوورییەكانی عیراق و مەرزە نێودەوڵەتیەكان كە ژمارەیان دەگاتە 24 خاڵی سنوری بەدەریایی و وشكانی 15%ی كۆی گشتی داهاتی وڵات پێكدەهێنن.
وتیشی: لەبەر چەند هۆكارێك داهاتی ئەو كەرتە بەتەواوەتی ناگەڕێتەوە خەزێنەی حكومەت، هۆكاری سەرەكی گەندەڵی و نەبوونی دەسەڵاتی حكومەتە بەسەریان، بەڵكو لەهەندێك لەو مەرزانە لەلایەن ملیشیاو دەستڕۆیشتوەكانەوە كۆنترۆڵكراوە.
راشیگەیاند: لەبەشێكی خاڵە سنورییەكان رێگا بەهاوردەو هەناردەكردنی كەلوپەلی قەدەغەكراو ماوە بەسەرچوو دەدرێت، هاوكات وەك پێویست ئەو باج و رسوماتانە وەرناگیرێت كە بە گوێرەی یاساو رێنماییەكان دانراوە.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو بارودۆخەی لەخاڵە سنورییەكانی عیراق هەیە، جێگای نیگەرانی ئەندامانی پەرلەمانە وەك لایەنی چاودێر بەسەر حكومەت، بۆیە ئەركی سەرەكی لیژنەتایبەتەكانی پەرلەمان بەدواداچوون دەبێت بۆ ئەو مەرزانە، بۆ ئەوەی ئاستێك بۆ ئەو دیاردەیە دابنرێ، بەجۆرێك داهاتەكاتەی بۆ بەرژەوەندی هاوڵاتیان بگەڕێتەوە.
PUKmedia تەها عەبدوڵڵا
هەواڵی زیاتر
-
خاتوو گەلاوێژ: سەركردایەتی نوێ یەكێتی دەكاتەوە جێی ئومێدی نەتەوەكەمان
09:45 PM - 2023-09-27 -
راپۆرتی سیاسی سەرۆك بافڵ لە پێنجەمین كۆنگرەدا
06:58 PM - 2023-09-27 -
پیرۆزباییەكان بۆ بەستنی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی
06:31 PM - 2023-09-27 -
دەقی پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیدا
03:47 PM - 2023-09-27
ئەمانەش ببینە
پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی بەڕێوەدەچێت
11:09 AM - 2023-09-27
قوباد تاڵەبانی: ئەنجامدانی کۆنگرە پێش وادەی خۆی زیندویی یەکێتی دەردەخات
10:27 AM - 2023-09-27
یهكێتی پێنجهمین كۆنگره دهبهستێت
09:54 AM - 2023-09-27
سەروتاری راگەیاندن
08:51 AM - 2023-09-27
زۆرترین خوێنراو
-
نێچیرڤان بارزانی: یەكێتی هێزێكی سەرەكی پڕۆسەی سیاسییە
کوردستان 03:31 PM - 2023-09-27 -
دەقی وتاری سەرۆککۆمار لە پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی
عیراق 02:28 PM - 2023-09-27 -
وتەبێژی کۆنگرە: لە یەکەم رۆژی کۆنگرە لیژنەکان پێکدەهێندرێن
کوردستان 11:21 AM - 2023-09-27 -
پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی بەڕێوەدەچێت
کوردستان 11:09 AM - 2023-09-27 -
قوباد تاڵەبانی: ئەنجامدانی کۆنگرە پێش وادەی خۆی زیندویی یەکێتی دەردەخات
کوردستان 10:27 AM - 2023-09-27 -
سەرۆک بافڵ: هاوبەشی ئازار و ماتەمی قوربانییەکانی حەمدانییەین
کوردستان 10:18 AM - 2023-09-27 -
ستران عەبدوڵڵا: گوێ لە بڕیاری کۆنگرە دەگرین
کوردستان 10:11 AM - 2023-09-27 -
یهكێتی پێنجهمین كۆنگره دهبهستێت
کوردستان 09:54 AM - 2023-09-27