riklam

ئێران دوو دراوی نوێی دەخاتە بازاڕەوە

جیهان 04:00 PM - 2022-07-14

بەمەبەستی چارەسەركردنی دۆخی ئابووری خۆی و هاوكات ئاسانكاری بۆ هاووڵاتیان، بانكی ناوەندی ئێران دوو دراوی نوێی كاغەزی دەخاتە بازاڕەوە.

میدیای ئێران بڵاویانكردۆتەوە وڵاتەكەیان دوو دراویی نوێی 10 هەزار و 20 هەزار ڕیاڵی خستۆتە بازاڕەوە كە چوار سفریان لە بەشی سەرەوە بە شێوەیەكی كاڵ ماوەتەوە و لە بەشی خوارەوەی دراوەكە سفرەكان بە تەواوەتی لابراون. 

ئەم دراوانە لەكاتێكدا خراونەتە بازاڕەوە كە ئیمزای سەرۆكی پێشووی بانكی ناوەندی ئێرانی بەسەرەوەیە.

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket