riklam

سەرۆکی ئەمریکا: رووبەڕووی ئێران دەبینەوە ئەگەر ببێتە مایەی هەڕەشە

جیهان 03:57 PM - 2022-07-14

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پابەندین بەرامبەر ئیسرائیل و رێگە نادەین ئێران بێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

لەمیانی سەردانەکەی بۆ ئیسرائیل، ئەمڕۆ پێنج شەممە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریگا رایگەیاند: ئەمە یەکەم سەردانم نییە و چەندینجار سەردانم کردوە و چاوم کەوتوە بە چەندین سەرۆکوەزیرانی پیشووتریش، خۆشەویستیم بۆ ئیسرائیل هەمیشە زیادی کردوە، ئەوەی لە دوودڵی دەرمدەکات ئەوەیە بتوانین کاربکەین پێکەوە و هاوپەیمانی باشمان هەبێت.

وتیشی: پێویست ناکات دوودڵ بم ئیسرائل هیچکاتێک چەکێکی نهێنی نەبوە کە جیهانی پێ بترسێنێت، دەبێت ئەوە بزانین لە هەموو جیهاندا دەبێت پێیکەوە کار بکەین و رووبەرووی هەرەشەکان ببینەوە.

ئاماژەشی بەودا: کاتێک من جێگری باراک ئۆباما بووم رێکەوتنێکی گرنگمان کرد تا بتوانین پەیوەندییەکان باشتر ببێت، من پشتیوانی ئیسرائیل دەبم، ئێمە دەتوانین کاری زیاتر بکەین و زیاتر بەرەوپێشەوە برۆین و زیاتر پاڵپشتی سوپای ئیسرائیل دەکەین.

سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی خستەروو: رووبەڕووی ئێران دەبینەوە ئەگەر ببێتە مایەی هەڕەشە، هەروەها پێویستە رێگری لە دابەشکردنی چەکی نایاسایی بکرێت و بتوانین کار بەیەکەوە زیاتربکەین.

سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی راگەیاند: کار دەکەین بۆ ئاشتی و سەلامەتی لەنێوان ئیسرائیل و فەلەستینیدا، پێویستە ئەو دوو وڵاتە وەک دوو دەوڵەتی سەقامگیر بمێننەوە.

PUKmedia ئاژانسەکان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket