حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند بڕ‌یارێك له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان ده‌رده‌كات
کوردستان 11:32 AM - 2022-07-14
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بڕ‌یاریدا به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كاركردن به بڕ‌یاری ژماره ١٣٢، كه له رێكه‌وتی ١٩ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٢ ده‌رچووه و ئه‌و بڕ‌یاره بۆ ماوه‌ی ٣ مانگ له ڕ‌ێكه‌وتی ٢٠ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢ تاوه‌كو ٢٠ی ئه‌یلولی ٢٠٢٢ كاری پێ ده‌كرێت و ئه‌وه‌ش دوا ده‌رفه‌ت ده‌بێت بۆ سوودوه‌رگرتن له‌و ئاسانكارییانه و جارێكی دیكه درێژ ناكرێته‌وه.
به پێی بڕ‌یاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه واژوو ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی له‌سه‌ره، ئه‌و بڕ‌یارانه‌ی خواره‌وه دراون:
1. داشكاندنی رێژه‌ی 15% له‌و پێشینانه‌ی حكومه‌ت كه پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریی و قه‌رزی بچووك و پێشینه‌كانی بانكی كشتوكاڵی و پێشینه‌ی پرۆژه‌كانی پیشه‌سازی و گه‌شتیاری) و لێخۆشبوونی ته‌واوی سزای ده‌رچوونی بڕ‌یاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ته‌واوی بڕ‌ی پێشینه‌كان بۆ حكومه‌ت بگه‌ڕ‌ێننه‌وه.
2. داشكاندنی رێژه‌ی 15% له‌سه‌دا پازده له بڕ‌ی پابه‌ندی دارایی كه‌ڵه‌كه‌بووی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار (شاره‌وانییه‌كان، گه‌شتوگوزرا، ئاو) به‌مه‌رجێك كه‌س و لایه‌نی به‌رپرسیار له‌و پابه‌ندییه داراییه ئاماده‌بن تا ٩٠ رۆژی كار له رێكه‌وتی ده‌رچوونی بڕ‌یاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ته‌واوی بڕ‌ی ئه‌و پابه‌ندییه داراییانه بۆ حكومه‌ت بكه‌ڕ‌یننه‌وه.
3. بڕ‌گه‌كانی سه‌ره‌وه لێخۆشبوونی ته‌واوی سزای دارایی دواكه‌وتنی قه‌رزی پاره‌ی به‌شدارییه‌كان (ساهمات صندوق الضمان الإجتماعي) تایبه‌ت به ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی (الضمان الإجتماعي)یش ده‌گرێته‌وه به مه‌رجێك خاوه‌نكار ته‌واوی پاره‌ی كه‌ڵه‌كه‌بووی به‌شدارییه‌كان به شێوه‌ی نه‌قد به یه‌كجار بدات له‌ماوه‌ی ده‌ستنیشانكراو له‌سه‌ره‌وه.
4. لێخۆشبوونی ته‌واوی سزای دواكه‌وتن و سود له‌سه‌ر باج و ره‌سمی كه‌ڵه‌كه‌بوو به مه‌رجێك ته‌واوی باج و ره‌سم بدرێت به‌حكومه‌ت له‌و ماوه‌ی هاتوو له بڕ‌گه‌ی ١ی سه‌ره‌وه.
5. بڕ‌گه‌گه‌كانی سه‌ره‌وه خودی باج و ره‌سم ناگرێته‌وه كه به‌پێی ده‌ستوور ده‌بێت له چوارچێوه‌ی یاسادا لێخۆشبوو‌ن له ره‌سم و باج رێكبخرێت و قه‌رزه بازرگانییه‌كانیش ناگرێته‌وه كه به كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ر و وه‌به‌رهێنه‌ران دراون وه‌ك ئاسانكاری بانكی له‌لایه‌ن بانكه بازرگانییه‌كانه‌وه و له چوارچێوه‌ی یاسای ژماره ٢ی ساڵی ٢٠٢٠ رێكخراوه.
6. پێدارنی ده‌سه‌ڵات به وه‌زیری دارایی و ئابووری بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌موو جۆره ئاسانكارییه‌ك له چوارچێوه‌ی یاسا به‌كاربه‌ره‌كان به شێوازی (تقسیگ)یشه‌وه بۆ پێدانی باج و ره‌سمی كه‌ڵه‌كه‌بوو به مه‌رجێك داواكاری بۆ سوودمه‌ندبوون له‌و ئاسانكارییه پێشكه‌ش بكرێت له ماوه‌ی هاتوو له بڕ‌گه‌ی ١ی سه‌ره‌وه.
PUKmedia راگه‌یاندنی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
10:40 AM - 2024-04-20
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
دارایی عیراق سێ بانک بۆ دروستکردنی تەوتین دەستنیشان دەکات
کوردستان 04:35 PM - 2024-04-20 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ بنەماڵەی خاتوو رقیە
پرسەنامە 03:27 PM - 2024-04-20 -
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19