riklam

هۆشداری لە كڕینی یۆرۆ دەدرێت

ئابوری 05:03 PM - 2022-07-13

دوای ئەوەی بەهۆی كاریگەرییەكانی شەڕی ئۆكرانیاو روسیا بەهای یۆرۆ پاشەكشەی كرد و نزیكبووەوە لە بەهای دۆلار، ئابوریناسان لە هەرێم هۆشداری دەدەن  هاووڵاتیان پەنا بۆ كڕینی یۆرۆ نەبەن بە ئامانجی بەرزبوونەوەی بەهاكەی و قازانج كردن.

رەمزی گۆمەشینی ئابوریناس و خاوەنی نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە بۆرسەی هەولێر بە PUKmedia ی راگەیاند: لەكاتی گۆڕانكارییەكانی دوو ساڵی رابردووی بانكی ناوەندی عیراق، لەبارەی بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار، خەڵكیكی زۆر لە فرۆشتنی دۆلار زەرەرمەندبوون، بەو ئامانجەی جارێكی دیكە بەهاكەی دادەبەزێتەوە.

وتیشی: ئێستاش لەسەروبەندی دابەزینی بەهای دراوی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار، جارێكی دیكە  بازاڕی كڕین و  فرۆشتنی دراو جوڵەی تێكەوتەوە و بەشێك لە هاووڵاتیان هەمان هەڵە دووبارە دەكەنەوە، ئەویش كڕینی یۆرۆیە،  بەو ئامانجەی بەهاكەی بەرز ببێتەوە و  قازانج بكەن، بەڵام لەبەر دوو هۆكار ئەو كارە زیان لە ئابووری هاووڵاتیان دەدات.

راشیگەیاند: هۆكاری یەكەم ئەوەیە گەڕانەوەی بەهای یۆرۆ بۆ پێشوو پەیوەندی بەهەواڵ و رووداوە سیاسییەكانەوە هەیە، ئەویش دیار نییە بە چ ئاڕاستەیەك دەڕوات.

روونیشیكردەوە: هۆكاری دوووەم ئەوەیە ناكرێت هاووڵاتییەكی ئاسایی كە كاری ئەو نەبێت لەم كاتانەدا پەنا بۆ كڕینی دراوێك ببات كە بەهاكەی دابەزیوە، بۆیە ئەو سەركێشیە لەجیاتی قازانج زیانی زۆری لێدەكات .

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket