riklam

سەرۆكی ئەمریكا گەیشتە ئیسرائیل

جیهان 03:18 PM - 2022-07-13

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا گەیشتە ئیسرائیل و پرسی ئاسایش و نرخی وزە و سەقامگیری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەجێندای سەردانەكەی دەبێت راشیگەیاند، سەردانەكەی بۆ ئیسرائیل جێی شانازییە.

ئەمڕۆ 13-7-2022، جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لە یەكەم وێستگەی گەشتەكەیدا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بن گۆریۆن لە ئیسرائیل و لەلایەن گەورە لێپرسراوانی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێكرا، بڕیارە پرسی ئاسایش و ئیسرائیل و نرخی وزە و سەقامگیری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەجێندای سەرەكی سەردانەكەی بایدن بێت.

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجامدا و رایگەیاند: سەردانەكەم بۆ ئیسرائیل مایەی شانازییە و هەوڵدەدەین چارەسەری زۆربەی كێشەكان بكەین و كاری باش بكەین چونكە، پەیوەندییەكی زۆر قوڵ لە نێوان ئەمریكا و ئیسرائیلدا هەیە.

وتیشی: ئەوەی لە هۆڵۆكۆست روویدا تا ئێستا لە بیرەوەری زۆربەماندا ماوەتەوە و پێویستە پەندی لێوەربگرین.

هاوكات بایدن لە رێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە بەشداری كۆڕبەندێك لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی هندستان و ئیسرائیل و ئیمارات دەكات.

دوای ساڵ و نیوێك لە دەستبەكاربوونی جۆ بایدن وەك سەرۆكی ئەمریكا، ئەمە یەكەم جارە سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكات،  بڕیارە لە سەردانەكەیدا چاوی بە لێپرسراوانی باڵای قودس و ئیسرائیل بكەوێت و رێككەوتنی قودس ئیمزا بكەن، ئیمزاكردنی رێككەوتنی قودس پەیامێكی یەكگرتووی قودس و ئیسرائیلە دژی ئێران و بەرنامە ئەتۆمییەكەی.

PUKmedia تایبەت


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket