riklam

25 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی كۆیە دەكەن

کوردستان 01:33 PM - 2022-07-13

لەرۆژانی جەژندا زیاتر لە 25 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیاریەكانی سنووری كۆیەیان كردووە.

ئیسماعیل عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری گەشت و گوزاری كۆیە بە PUKmedia ی راگەیاند: لەڕۆژانی جەژنی قوربان زیاتر لە (25) هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی سنووری قەزای كۆیەیان كردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد: لەوژمارەیەش نزیكەی (24)هەزار گەشتیار هاووڵاتی دەرەوەی سنووری قەزای كۆیە بوون، هەروەها گەشتیارانی شاری كەركوك زیاتر سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی تەقتەق و (بۆگدـ كڵێسەیان)كردووە.

ئیسماعیل عەبدوڵڵا ئەوەشی خستەڕوو: گەشتیارانی شاری هەولێر زیاتر سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی سماقوڵیان كردووە،  هاوكات كەپری ناوچەگەشتیارییەكانی سنووری قەزای كۆیە لە ئێستادا لە (1000) كەپر پێك هاتووە، لەكاتێك لەساڵی 2016 تەنها 50 كەپربوون.

 سەردانی گەشتیاران لەڕۆژانی جەژن بۆ ناوچە گەشتیاریەكان بەم شێوەیە بووە: 

كۆسار : 3 هەزار و 500 گەشتیار

تەقتەق : 10 هەزار گەشتیار

بۆگد ـ كڵێسە : 10 هەزار گەشتیار

سماقوڵی : 4 هەزار گەشتیار

PUKmedia كاروان نازم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket