riklam

فڕۆكەیەك تێكدەشكێت

جیهان 09:42 AM - 2022-07-13

فڕۆكەخانەی كویریتارۆی نێودەوڵەتی رایگەیاند، فڕۆكەیەك لە جۆری بایبەر PA31 تێكشكێنرا، هاوكات ئیدارەی فرۆكەخانەی مەكسیك لێكۆڵینەوەی ورد لە بارەی هۆكاری رووداوەكە دەكات.

ئیدارەی فڕۆكەخانەی كویریتارۆی نێودەوڵەتی مەكسیك رایگەیاند: فڕۆكە تایبەتەكەی PA31 كە لە فڕۆكەخانەكەی ئێمەوە هەڵساوە، بەڵام لە دێیەك لەنزیك شارەوانی كۆلۆن كەوتووەتە خوارەوە و تێكشكێنراوە.

ئەوەشیان خستەڕوو: لە ڕێی ئیدارەی فڕوكەخانەكەمانەوە زانیاری تەواوتان پێشكەش دەكەین، بەڵام تاكو ئێستا لێكۆڵینەوەكەمان بەردەوامە لە بارەی رووداوەكە، هاوكات كارەكانمان هەر وەكو خۆی بەردەوام دەبێت.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket