riklam

مانگی داهاتوو سەرۆك وەزیرانی نوێی بەریتانیا دادەنرێت

جیهان 11:51 AM - 2022-07-12

پارتی پارێزگارانی بەریتانیا وادەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی نوێی بەریتانیا دیاریكرد.
ئەو حزبە لە بەیاننامەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكردووە، "ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی نوێی حكومەت لە 5ی مانگی ئەیلولی داهاتوو دەبێت".
بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا چەند ڕۆژێك لەمەوبەر دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستەكەی و دەستبەرداربوونی لە سەركردایەتی پارتی پارێزگاران ڕاگەیاند.
هەروەها نازم زەهاوی وەزیری دارایی تازە دەستنیشانكراوی بەریتانیا بەڕەچەڵەك عیراقی كاندیدبوونی خۆی بۆ سەركردایەتیكردنی پارتی پارێزگاران ڕاگەیاند بۆ ئەوەی ببێتە بەدیلێك بۆ بۆریس جۆنسۆن لە سەرۆكایەتی حكومەتێكی نوێ.
PUKmedia  ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket