riklam

یەكێتی و خەمی كۆدەنگی كورد لەبەغدا

ڕیپۆرتاژ 11:35 PM - 2022-07-10

ئەوە سیاسەتی سەرۆك مام جەلال بوو، كە كورد دەبێت لەبەغدا بەیەكگرتووی و یەك هێزیەوە خەبات بكات و مافەكانی بەدەستهبێنێتەوە، ئەوەتە ئێستاش سیاسیەتی ئەو حزبە لەسەر هەمان ئاڕاستەی سیاسی بەردەوامە و هەنگاوی جدی و کاریگەری ناوە.
سەرۆك مام جەلال دامەزرێنەری كۆدەنگی و شەراكەتە 
ستران عەبدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەوبارەیەوە وتوویەتی:" عیراق لەسەر بنەمای شەراكەت و تەوافقی و هاوسەنگی بونیادنراوەو مام جەلال دامەزرێنەرەكەیەتی، و لەئێستاشدا هەنگاوەكانی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی هەمان ئەو هەنگاوانەیە كە عیراقی دیموكراسی لەسەر بونیاد دەنرێت و رێگە دروستەكەیە كە هاوسەنگی سیاسی بۆ عیراق گەڕاندەوە.
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی، جەختدەكاتەوە:" وەك یەكێتیی پێداگری لەسەر مافە دەستوریەكانی گەلی كورد دەكەین، ئەمە ئەركی هەرێمی كوردستانیشە.
یەكێتی كلیلی چارەسەری كێشەكانە 
دكتۆر مەجید حەمەد ئەمین ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و لێپرسراوی مەڵبەندی ٣ی هەولێری یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەڵێت، یەكێتی لە دووساڵی رابردوودا  هەنگاوی گەورەی ناوە، جوڵە سیاسیەكانی یەكێتی  بەسەرۆكایەتی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی كەم وێنەیە .
لێپرسراوی مەڵبەندی ٣ی ھەولێر وتیشی یەكێتی  كلیلی چارەسەری كێشە سیاسیەكانی عێراقە،بۆیە دێن لەدەرگای یەكێتی دەدەن .

بەغدا شوێنی یەك هێزی و یەك دەنگیە بۆكورد 
كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەو بارەیەوە رایگەیاندوە:" لەبەر رۆشنایی خەبات و ئەزمونی سیاسی سەرۆك مام جەلال ، یەكێتی لەگەڵ ئەوەدایە هەموو هێزە سیاسیەكانی عیراق بەشداری لەحكومەتی داهاتووی عیراقدا بكەن، چونكە لەم قۆناغەدا عیراق پێویستی بە حكومەتێكی بەهێزە كە بتوانێ گۆڕانكاری بكات و خواستەكانی گەل بەدیبێنێ. 
باس لەوەشدەكات: یەكێتی و پارتی و هەموو گەلی كورد یەك چارەنوسی هاوبەشیان هەیە، ئێمە و پارتی بەرپرسیارێتی هاوبەشمان هەیە بەرامبەر بە گەلەكەمان، بۆیە پێویستە رێكبكەوین، پۆستی سەرۆك كۆمار بەركەوتەی كوردە لەناو كوردیش هی یەكێتی یە.

یەكێتی كۆكەرەوەی لایەنەكانە 
لای خۆیەوە بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، پێیوایە، چۆن پێش هەڵبژاردن یەكێتی جەختی لە سیاسیەتی یەك ریزی ماڵی كورد كردوەتەوە، ئێستاش درێژە پێدەری هەمان سیاسەتە، دەشڵێت: یەكێتی سیاسیەتی سەرۆك مام جەلال جێبەجێ دەكات، ئەویش یەك ریزی و یەك دەنگیە لەبەرامبەر مافەڕەواكانی گەلی كورد، وەدواتر عیراقێكی بەهێزیش هەمان هەڵوێستی پێویستە.
رونیدەكاتەوە، سیاسەتی یەكێتی وەك دەركەوت و وەك خۆی جێەجێ كرا، نامانەوێت ببینە كێشە لەنێوان ماڵی شیعی یان ماڵی سونی، ئەوەندەی گرنگە پێكەوەی كاربكرێت و تێگەیشتن و كۆدەنگی هەبێت، ململانێ تاك ڕەوییەكان سود بەعیراق و  لەسەرووی هەمووشیەوە مافەكانی گەلی كورد ناگەیەنێـت.
هەنگاوەكان دەرخەری راستیەكانن 
بڕیار رەشید ئەوەش دەخاتەڕوو:" كۆبونەوەكانی ئەم دواییەی تەواوی لایەنە سیاسیەكانی عیراق، لەماڵی مام جەلال لەبەغدا، هەنگاوێكی جدی و گرنگە، دەرخەری نیازی روونی یەكێتیە بۆ یەكریزی نیشتمانی لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكانی عیراق و هەروەها پێكهێنانی حكومەتێكی نیشتمانی خزمەتگوزاری كە عیراق لەنەهامەتیەكان و كێشەو ئاڵۆزیەكان دووربخاتەوە.
هەرێم و بەغدا دانوستاند بكەن 
بڕیار رەشید تیشك دەخاتەسەر ئەوەی، یەكێكی تر لەئامانجە سەرەكیەكانی یەكێتی بۆ كۆتایهێنان بەكێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، پێویستە گفتوگۆی جدی بگرێـت و بەشێوەی دانوستاند ئەو كێشانە چارەسەر بكرێن، یەكێتی بەردەوام جەختی لەوە كردوەتەوەو هەنگاوی گەورەشی ناوە.

 

PUKmedia سامان عەلی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket