راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌و.. جیاكردنه‌وه‌ی كاری ئۆرگانه‌كان و یه‌كبڕ‌یاری
کوردستان 09:04 PM - 2022-07-10
بڕیاره جێگیره‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ئێستادا په‌یامێكه بۆ یارو نه‌یاره‌كانی كه چیتر یه‌كێتی حزبی ته‌كه‌تول و ئه‌م باڵ و ئه‌و باڵ نیه، به‌ڵكو حزبی بڕیاری به كۆمه‌ڵه و یه‌كێتی ئێستا، خاوه‌نی بڕیاری خۆیه‌تی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عیراقیش به گرنگییه‌وه له بڕیاره‌كانی ده‌ڕوانرێت.
یه‌كێتی ئه‌مڕۆ له‌هه‌مووكات زیاتر ده‌یه‌وێت ده‌نگی خۆی بخاته پاڵ ده‌نگی میله‌ته‌كه‌ی و به یه‌ك بڕیارییه‌كانی ده‌یه‌وێت خزمه‌تی هاووڵاتیان بكات، ئه‌مه‌ش له‌كرداره‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتی دا به‌روونی ره‌نگی داوه‌ته‌وه.
یه‌كێتی رێگا دروسته‌كه‌ی هه‌ڵبژارد
له‌و باره‌یه‌شه‌وه فه‌همی بورهان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ماوه‌ی رابردوودا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به قۆناغ و كاتی جیاوازدا تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام به‌دیاریی كراوی له‌دوای كۆنگره‌ی چوار و به‌تایبه‌تیش له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا یه‌كێتی به یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك بڕیاریی كاریگه‌ری ئیجابی هه‌بووه‌و توانیویه‌تی كاریگه‌ری له‌سه‌ر وتاری سیاسی له‌سه‌ر ئاستی عیراق و هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت ناوخۆی حزبیش دروست بكات.
وتیشی: ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا یه‌كێتی پێدا تێده‌په‌ڕێت و پراكتیزه‌ی ده‌كات، رێگا دروسته‌كه‌یه‌و هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردوه كه خه‌ڵكی عیراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت به‌چاوێكی دیكه‌وه له‌سیاسه‌تی یه‌كێتی بڕوانن و هیوا له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته هه‌ڵچنن.
یه‌كێتی ده‌ستكه‌وتی زیاتر به‌دی ده‌هێنێت
فه‌همی بورهان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: یه‌ك هه‌ڵوێستی و یه‌ك ده‌نگی یه‌كێتی له‌پرسه چاره‌نوسسازه‌كاندا، بێگومان ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ دانیشتوانی هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و هه‌ر چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌شی لێده‌كرێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: یه‌كێتی له‌ئێستادا له‌هه‌مووكات زیاتر یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێسته‌و یه‌ك ئاڕاسته‌یه‌و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت لایه‌نه‌سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراقیش ده‌رك به‌و یه‌ك بڕیارییه ده‌كه‌ن و هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردوه كه له‌ئێستادا یه‌كێتی له‌ماڵه‌كه‌ی مامه‌وه له‌به‌غداوه، بێته‌وه كایه‌تی سیاسی و ببێته كۆكه‌ره‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و ئه‌وانیش به‌چاوی یه‌كێتییه‌كه‌ی مام لێی بڕوانن.
بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌یبه‌ته
دیاره بڕیار‌و گۆڕانكارییه‌كانی یه‌كێتی ته‌نها له یه‌ك بواردا نه‌بووه‌و ئه‌م گۆرانكاریانه له یه‌ك خاڵدا نه‌وه‌ستاون و به‌رده‌وامن، گرنگترین بڕیاره‌كانی یه‌كێتیی، گێڕانه‌وه‌ی پره‌نسیپی حزب و گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌یبه‌ته بۆ باره‌گا و داموده‌زگاره‌سمیه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وه‌ی كه پێش هه‌موو شتێك له به‌رچاو یار و نه‌یاره‌كان ئه‌وه‌یه كه چیتر یه‌كێتیی نشتیمانیی كوردستان حزبی ته‌كه‌تول و ئه‌م باڵ و ئه‌و باڵ نیه، به‌ڵكو حزبی بڕیاری به كۆمه‌ڵه و یه‌كێتی ئێستا خاوه‌نی بڕیاری خۆیه‌تی هاوكات بڕیاره‌كانیشی به‌پێی پره‌نسیپی خۆیه‌تی و ناكه‌وێته ژێر كاریگه‌ری هیچ لایه‌نێكی تره‌وه، ئه‌مه‌ش به هه‌وڵ و هیمه‌تی سه‌ركردایه‌تی ئێستای یه‌كێتی و هه‌م به سوود وه‌رگرتن له‌ئه‌زمونی تێكۆشه‌ره دێرینه‌كانی یه‌كێتی هاتۆته دی، كه له‌ئه‌نجومه‌نی باڵای یه‌كێتی و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌شن، هه‌روه‌ها به‌پێی رێنمایه‌كانی سه‌ركردایه‌تی و له‌چوارچێوه‌ی كاری به كۆمه‌ڵدا گۆڕانكاری له مه‌ڵبه‌نده‌كاندا به‌رده‌وامه ئه‌مه‌ش له‌پێناوی ئه‌وه‌ی هه‌ڵئاوسان نه‌هێڵرێت و مه‌ڵبه‌نده‌كان چالاكتربن و كاروباری خۆیان بكه‌ن و ببنه پردی په‌یوه‌ندی نێوان خه‌ڵك و حزب و خه‌ڵك و حكومه‌ت، لایه‌نێكی دیكه‌ی گرنگ له بڕیاره‌كانی یه‌كێتی بریتیه له‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه له‌ناو هێزی پێشمه‌رگه‌دا كراوه، ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌ی رێكسختنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ژێر ناونیشانی یه‌كخستن و رێكخستنه‌وه‌و نوێكردنه‌وه په‌روه‌رده‌ی نیشتیمانیدا له رێگه‌ی مه‌شق و راهێنانی به‌رده‌وامه‌وه به‌و ئاڕ‌استه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ببێته هێزێكی نیشتیمانی و پارێزگاری له ده‌ستكه‌وته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكات و هێزی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێت نه‌ك هێزی حزبێك یان هێزی ئه‌م مه‌سول و ئه‌و مه‌سول بێت.
بڕیاره‌كانی یه‌كێتی جوڵه‌ی زیاتر ده‌خاته بازاڕه‌وه
هه‌روه‌ها بڕیارێكی دیكه‌ی گۆرانكارییه‌كان نزیكبوونه‌وه له گروپ و كۆمه‌ڵه ئابوری و بازرگانی و خاوه‌ن پیشه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به ئازادانه كاروباری خۆیان به‌ڕ‌ێوه‌به‌رن و كه‌س ده‌ستنه‌خاته كاروباریانه‌وه‌و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی گه‌شه‌كردنی بازار و جوڵه‌ی ئابوری و هاوكات به شێكه له یه‌كخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و باشكردنی ژیان وگوزه‌رانی هاووڵاتیان.
هه‌روه‌ها لایه‌نێكی دیكه له بڕیاره‌كان بۆ گۆرانكارییه‌كان دروستكردنی په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌وه له‌گه‌ڵ خوێندكاران‌دا كه به‌هۆی خراپی ژینگه‌ی خوێندن و نه‌بوونی ده‌رماڵه خۆپێشاندانیان كرد سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ چه‌ندان سه‌عات له‌گه‌ڵیان دانیشت و گوێ بیستی داواكاریه‌كانیان بوو، پاشان هه‌ر له سه‌ر بڕیاری سه‌رۆك بافڵ پێداویستیه‌كانی به‌شه ناوخۆیه‌كان دابینكراو هه‌ر له‌رێگه‌ی تیمی یه‌كێتیه‌وه له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رماڵه‌ی خوێندكاران دابینكرا.
تیمی یه‌كێتی له‌حكومه‌ت كارا كراوه‌ته‌وه
هاوكات بڕیارێكی دیكه له گۆرانكاریه‌كانی یه‌كێتی له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا بریتیه له كاراكردنی تیمی یه‌كێتی له‌حكومه‌ت و پشتیوانی به‌تیمه‌كه‌ی یه‌كێتی له‌ناو حكومه‌تدا، هه‌روه‌ها پشتیوانی یه‌كێتی له كۆی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت به گوێره‌ی پابه‌ندبوون به‌و به‌رنامه چاكسازیه‌ی كه له‌چوارچێوه‌ی كارنامه‌ی كابینه‌ی نوێیه‌مدا راگه‌یه‌نراوه، هه‌روه‌ها دابینكردنی هاوسه‌نگی له‌خزمه‌تگوزاریدا به‌و شێوه‌یه‌ی حكومه‌ت حكومه‌تی هه‌مووان و ناوچه‌كان بێت، و لایه‌نێكی دیكه‌ی بڕیاره یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كانی یه‌كێتی بریتیه له گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی له به‌غداو به‌هێزكردنی پێگه‌ی یه‌كێتی له‌به‌غدا، ئێستا ماڵی مام دووباره بۆته‌وه به مه‌رجه‌عی عیراقیه‌كان و له داهاتووی عیراقدا رۆڵی گرنگی ده‌بێت، هه‌روه‌ها سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی به سوور بوون له سه‌ر پره‌نسیپه‌كانی یه‌كێتی باوه‌ڕی یه‌كێتی به سازان و شه‌راكه‌تی یه‌كێتی بۆ ده‌ستوور بۆ لایه‌نه عیراقیه‌كان دووپات ده‌كاته‌وه.
بڕیاره‌كانی یه‌كێتی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه
هه‌ر له‌باره‌ی بڕیاره‌كانی یه‌كێتی ئاری كه‌مال كه خوێندكاری زانكۆیه‌و وه‌ك گه‌نجێك له‌باره‌ی بڕیاره‌كانی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ PUKmedia وتی: له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا ئه‌گه‌ر به ووردی سه‌یری بڕیاره‌كانی یه‌كێتی له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی بكه‌ین، ده‌بینین كه یه‌كێتی له‌ئێستادا یه‌ك بڕیاره‌و یه‌ك ده‌نگه، كه بێگومان سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانیشی له‌پێناو خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستاندا بووه به‌سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانییه‌وه.
وتیشی: بڕیاری ده‌رماڵه‌ی خوێندكاران و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی خوێندكاران و به‌ده‌مه‌وه هاتنی كاسبكاران و ئاوڕدانه‌وه له كه‌رتی ته‌ندروستی و ژینگه پارێزان و رێگه‌نه‌دان به‌هه‌نارده‌ی غازی هه‌رێمی ئه‌گه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستاندا نه‌بێت، له‌دیارترین بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتی بوون و سه‌رجه‌میشیان له‌پێناو چینه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان بووه.
هیوا له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتی هه‌ڵده‌چنرێت
ئه‌و خوێندكاره ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: من وه‌ك گه‌نجێك هیوایه‌كی زۆرمان له‌سه‌ر به‌ڵێن و بڕیار‌و كرداره‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ڵچنیوه‌و چاوه‌ڕوانی گۆڕانكاری ده‌كه‌ین، هه‌م له‌سیاسه‌تی حكومڕانی له‌هه‌رێمی كوردستان، هه‌میش له‌خزمه‌تگوزاری زیاتر بۆ خه‌ڵك.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19