مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆ: سه‌رۆك بافڵ له‌ئاست چاوه‌ڕوانییه‌كانماندا بوو
کوردستان 05:21 PM - 2022-07-08
خوێندكاران و مامۆستایانی زانكۆ هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ پرۆسه‌ی خوێندن به‌رز ده‌نڕخێنن و وه‌ك فریادره‌س ناوی ده‌به‌ن و وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، به‌هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بافڵ پرۆسه‌ی خوێندن له‌ئه‌مساڵدا گڕوتینێكی نوێی به‌خۆیه‌وه بینی و چاوه‌ڕوانی زیاتریش له‌سه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌كه‌ین.
دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای خوێندنی ئه‌مساڵدا خوێندكارانی زانكۆكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و راپه‌ڕین و گه‌رمیان بۆ داواكارییه‌كانیان هاتنه سه‌ر شه‌قام و پرۆسه‌ی خوێندنیان راگرت، هه‌ر زوو سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك یه‌كه‌م سه‌ركرده ده‌رگای ژووره‌كه‌ی به‌ڕووی خوێندكاران‌دا كرده‌وه‌و به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی دا.
دوای زیاتر له 23 سه‌عات كۆبوونه‌وه
سه‌رۆكی یه‌كێتی دوای زیاتر له 23 سه‌عات گوێگرتن له‌داواكاری خوێندنكاران، پشتیوانی خۆی بۆ داواكارییه‌كانیان دووپاتكرده‌وه، كه خۆی له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی به‌شه‌ناوخۆییه‌كانیان و داواكردنی ده‌رماڵه‌ی مانگانه‌ی خوێندكاران و پێداوستی به‌شه‌ناوخۆییه‌كان ده‌بینییه‌وه.
له‌ئێستاشدا كه پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ كۆتایی پێهاتووه، مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆك بافڵ به‌رز ده‌نڕخێنن و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن سه‌رۆك بافڵ هه‌موو به‌ڵێنه‌كانی بۆ خوێندكاران به‌زیاده‌وه برده سه‌رو جێی ده‌ستخۆشییه كه سه‌ركرده‌یه‌ك به‌كردار له‌گه‌ڵمان بوو.
سه‌رۆك بافڵ گڕوتینێكی نوێی به‌خوێندنی ئه‌مساڵ دا
له‌و باره‌یه‌شه‌وه پ.ی.د. شاخه‌وان جه‌لال راگری كۆلێژی زمان له‌زانكۆی سلێمانی بۆ PUKmedia وتی: زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی له‌ماوه‌ی رابردوودا گرفتی زۆری هه‌بوو، به‌ڵام به‌هه‌وڵی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان توانرا سه‌رجه‌م به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی زانكۆكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و راپه‌ڕین و گه‌رمیان نۆژه‌نبكرێنه‌وه‌و هه‌موو ئه‌و كه‌موكورتییانه‌ی له‌به‌شه‌ناوخۆییه‌كاندا هه‌بوون چاره‌سه‌ربكرێن.
وتیشی: له‌مانگه‌كانی رابردوودا به‌هه‌وڵی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌رماڵه‌ی خوێندكاران دابه‌شكراوه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بین، كه له‌راستیدا ده‌توانم بڵێم ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بافڵ بۆ خوێندكارانی كرد تائێستا هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی حزبی به‌و شێوه‌یه به‌ده‌م داواكاری خوێندكارانه‌وه نه‌هاتووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ده‌توانم شاهیدی ئه‌وه بده‌م كه پرۆسه‌ی خوێندن بۆ ئه‌مساڵ له‌سنووری پارێزگای سلێمانی زۆر جیاوازتر بوو له‌ساڵانی رابردوو، هه‌روه‌ها خوێندكاران كه‌مترین كه‌موكوڕییان هه‌بوو، بێگومان ئه‌وه‌ش وایكرد كه خوێندكاران بارودۆخێكی گونجاویان بۆ دروستببێت تا زیاتر بخوێنن و كۆشش بكه‌ن.
كرداره‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتی بارودۆخه‌كه‌ی گۆڕی
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه د. بێستون سابوراوایی پسپۆڕی بواری ئابووری به PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌ڵێن و كرداره‌كانی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا به‌گشتی كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر بارودۆخی ژیانی هاووڵاتیان به‌گشتی و خوێندكاران به‌تایبه‌تی و ته‌نانه‌ت كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌دای ئیشكردن له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و هه‌روه‌ها بڕیاره‌كانی حكومه‌تیش، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردوه كه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و خوێندكاران به‌تایبه‌تی خۆشه‌ویستییه‌كی زیاتریان بۆ سه‌رۆكی یه‌كێتی و ته‌نانه‌ت بۆ یه‌كێتیش هه‌بێت.
سه‌رۆكی یه‌كێتی به‌كردار برایه‌تی خۆی بۆ خوێندكاران سه‌لماند
وتیشی: ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه ئه‌وه‌یه كه به‌ڵێنه‌كانی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رجه‌میان بۆ خوێندكاران له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا جێبه‌جێكران، ئه‌مه‌ش ئه‌و راستییه ده‌رده‌خات كه سه‌رۆكی یه‌كێتی وه‌ك چۆن خۆی رایگه‌یاندبوو، كه خوێندكاران خوشك و برای منن، هه‌ر واشبوو به‌كردار ئه‌و برایه‌تییه‌ی بۆ سالماندن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌گه‌ر به‌راورد بكه‌ین له‌نێوان كاتی متبوونی خوێندكاران و هاتنه سه‌ر شه‌قامی خوێندكاران، ده‌بینین جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه له پرۆسه‌ی خوێندن و كرداره‌كانی سه‌رۆك بافڵ ده‌رگایه‌كی نوێی به رووی خوێندكاران‌دا كرده‌وه‌و پێیوتن كه نابێت له‌سه‌ر داوای خۆیان بێده‌نگ بن، كه ئه‌وه‌ش خۆی له‌خۆیدا گڕوتینێكی نوێی دا به پرۆسه‌ی خوێندن و ئه‌دای كاری په‌یمانگاو زانكۆكان.
سه‌رۆك بافڵ: پرسیاره‌كه‌م بۆ خوێندكاران گۆڕی
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له دیداری یه‌كێتیدا كه له‌كۆتایی مانگی ئایاری ئه‌مساڵدا له سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو ، وتی: سه‌ره‌تا كه له‌گه‌ڵ خوێندكاران كۆبوومه‌وه پێم وتن بۆ خۆپیشاندان ده‌كه‌ن، به‌ڵام كاتێك گوێم له‌داواكاری خوێندكاران گرت، پرسیاره‌كه‌م گۆڕی و پێم وتن بۆ تائێستا خۆپیشاندانتان نه‌كردوه، ئه‌وه‌ش به‌واتای ئه‌وه‌ی كه پێویسته له‌سه‌ر داواكانی خۆمان هه‌م له حكومه‌ت هه‌میش له حزب بێده‌نگ نه‌بین و مافه‌كانمان بسێنین.
زانكۆكانی هه‌رێم یه‌كه‌می عیراقن
له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌شی له‌گه‌ڵ خاتوو نه‌جات فالو بلقاسم، وه‌زیری پێشووی خوێندنی باڵای فه‌ره‌نسا له‌ده‌باشان له‌كاتی به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی خوێندكاران، سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی رایگه‌یاند: پێویسته ئاستی زانكۆكانی ھه‌رێم، زیاتر پێش بخرێن و ریفۆرم له پرۆگرام و چاكسازی له قۆناغه‌كانی خوێندن و چۆنێتی فه‌راھه‌مكردنی ژینگه‌ی له‌بار بۆ خوێندكاران بكرێت و گرنگی به توانا زانستییه‌كانیان بدرێت.
وتیشی: زانكۆكانی ھه‌رێم له‌جێی متمانه‌ن و له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی عیراق له یه‌كه‌مه‌كاندان، كه ئه‌مه جێگای خۆشحاڵییه‌و ھانمان ده‌دات په‌رۆشی پێشخستنی زیاتری ئاستی زانستی‌یان بین و ھه‌وڵبده‌ین پرۆگرامی خوێندن به شێوه‌یه‌ك بێت خوێندكار و گه‌نجی نموونه‌یی و به‌كار و راھێنراو له بواره جیاجیاكاندا به‌رهه‌م بهێنین و له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كاندا و بۆ پێویستی ئه‌مڕۆ ئاماده‌یان بكه‌ین.
له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ خوێندكاران، نوێنه‌رانی خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان و راپه‌ڕین، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایانگه‌یاند: ئه‌وه‌ی له‌سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌مان بینی په‌رۆشی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی بوو بۆ پرۆسه‌ی خوێندن و به‌ره‌وپێشبردنی كه له‌راستیدا له‌وه تێگه‌یتین كه ئه‌و سه‌ركرده‌یه جیاواز له سه‌ركرده‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان بیر له‌توانای گه‌نجان ده‌كاته‌وه‌و هه‌موو ئامانجێكی سه‌رخستنی تواناكانمان بوو.
نوێنه‌رانی خوێندكاران ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو: سه‌رۆك بافڵ له‌كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ پێی راگه‌یاندین، شێتك ناڵێت كه جێبه‌جێ نه‌كات، هه‌ر واشبوو سه‌رجه‌م به‌ڵێنه‌كانی بۆ جێبه‌جێكردن، بۆیه سوپاسی ده‌كه‌ین و به روئیایه‌كی دیكه‌وه له‌ئێستادا له وته‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌ڕوانین.
زانكۆكان سوپاسی سه‌رۆك بافڵ ده‌كه‌ن
له‌هه‌مانكاتدا، له‌دوای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌شه‌ناوخۆییه‌كانیان، زانكۆ‌و په‌یمانگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و راپه‌ڕین و گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ و كۆیه‌و ته‌ق ته‌ق و چوارتا و پێنجوین و سه‌یدسادق و كه‌لار، به‌ره‌سمی سوپاسی به‌ده‌نگه‌وه هاتنی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان كرد‌و هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بافڵ - یان به‌خه‌مخۆری بۆ گه‌نجان و خوێندكاران و پرۆسه‌ی خوێندن وه‌سفكردو هیوایان خواست كه هه‌موو كات پشتیوانیان بێت.
PUKmedia ئا / دیار ستار
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24