riklam

په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا كه‌یسی كوردانی ئێزیدی به‌جینۆساید ناساند

جیهان 03:06 PM - 2022-07-08

دوێنێ 7-7-2022  په‌رله‌مانی  ئه‌ڵمانیای فیدراڵ له‌ده‌نگدانێكی تایبه‌تدا سه‌باره‌ت به‌ قه‌تل و عامی كوردانی ئێزیدی له‌ساڵی 2014 به‌دواوه‌ كه‌تاقمی تیرۆرستی داعش كردویه‌تی به‌ جینۆساید ناساند.

 ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مان پشت به‌ستن به‌ دیكۆمێنت و داتای ره‌سمی گه‌یشتبووه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌وه‌ی داعش كردویه‌تی تاوانی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تیه‌و ئه‌نجامی راپۆرتێكی خستبووه‌ به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی تا بخرێته‌ ده‌نگدان و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ربڕن.

 له‌و دانیشتنه‌دا په‌رله‌مانتاران به‌درێژی باسیان له‌ كاره‌ساته‌كه‌ كردو ئیدانه‌ی ئه‌و تاوانانه‌و زوڵمانه‌یان كرد كه‌ داعش له‌شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری له‌دژی كوردانی ئێزیدی كردویه‌تی، سه‌ره‌نجام له‌ ده‌نگدانێكدا كه‌یسه‌كه‌ به‌ جینۆساید ناسێندرا.

"یه‌ڵماز كابا" نوێنه‌ری ڕێكخراوه‌كانی یه‌زیدیان له‌ناو ئه‌ڵمانیا كه‌وه‌ك چاودێر بانگهێشتی كۆبونه‌وه‌كه‌ كرابوو له‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره‌ وتی، ئه‌مه‌ هه‌نگاوێكی گرنگه‌ بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان و داوای له‌ حكومه‌ت وپه‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا كرد كه‌ پشتیوانی له‌ داوای ره‌وای ئێزیدیانی ناوچه‌ی شه‌نگال بكه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی ئۆتۆنۆمی كه‌له‌ده‌ستوری عیراقیدا ره‌وایه‌و هه‌وڵیش بده‌ن بۆ زوو ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری قوربانیان.

شایانی باسه‌، تائێستا 10 وڵات و ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه‌ی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان دانیان به‌وه‌ داناوه‌ كه‌ ئه‌و تاوانانه‌ی داعش كردویه‌تی جینۆسایدبووه‌.

  PUKmedia بورهان ئه‌مین / ئه‌ڵمانیا
سه‌رچاوه‌... T. Online. Telepolis

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket