حكومه‌تی ھه‌رێم: له‌م كابینه‌یه‌دا به‌بڕی 11 ملیار دۆلار پرۆژه‌مان جێبه‌جێ كردووه
کوردستان 01:19 PM - 2022-07-08
راگه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه له ماوه‌ی ٢٨ـی ته‌ممووزی ٢٠١٩ تاوه‌كوو ٢٧ـی حوزه‌یرانی ساڵی ٢٠٢٢ له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان به تایبه‌ت سێكته‌ره خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان پڕۆژه‌ی تایبه‌ت به وه‌به‌رهێنانی ئه‌نجام داوه و له‌و ماوه‌یه‌ش دا مۆڵه‌تی به ٢٠١ پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان به سه‌رمایه‌ی ١١ ملیار‌و ٥٦٢ ملیۆن و ٩٣ هه‌زار دۆلار له‌سه‌ر رووبه‌ری ١٠ هه‌زار و ٦٠٣ دۆنم زه‌وی له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان داوه كه به‌شێكی زۆری ئه‌و پڕۆژانه له لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆییه‌وه ئه‌نجام دراون.
ساڵی ٢٠١٩
ساڵی ٢٠١٩ كه سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی كابینه‌ی نۆیه‌م بوو، ١٦ پڕۆژه مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه، كه سه‌رجه‌میان له لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆییه‌وه بوون و سه‌رمایه‌كه‌یان ٤٨٥ ملیۆن و ٢٠٤ هه‌زار و ٢٥٦ دۆلار بووه.
ساڵی ٢٠٢٠
ساڵی ٢٠٢٠ كه تێیدا په‌تای كۆرۆنا سه‌رجه‌م جیهانی گرته‌وه و هه‌رێمی كوردستانیش له كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی بێبه‌ش نه‌بوو، به‌ڵام ٧٦ پڕۆژه له‌و ساڵه‌دا مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه، كه له كۆی ئه‌و ژماره‌یه ته‌نیا ٢ پڕۆژه به هاوبه‌شی له نێوان وه‌به‌رهێنه‌رانی خۆماڵی و بیانی ئه‌نجام دراوه، به‌ڵكو ٧٤ پڕۆژه‌كه‌ی دیكه له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆییه‌وه ئه‌نجام دراون، كه كۆی گشتی پڕۆژه‌كانیش به سه‌رمایه‌ی یه‌ك ملیار و ٩٨٤ ملیۆن و ٥٩١ هه‌زار و ٥٠٠ دۆلار بووه و له‌و بڕه‌دا وه‌به‌رهێنه‌رانی خۆماڵی یه‌ك ملیار و ٩٦٧ ملیۆن و ٢٥ هه‌زار و ٥٠٠ دۆلار وه‌به‌رهێنانیان كردووه و پرۆژه هاوبه‌شه‌كانیش به بڕی ١٧ ملیۆن و ٥٦٦ هه‌زار دۆلار ئه‌نجام دراون.
ساڵی ٢٠٢١
ساڵی ٢٠٢١ پڕۆژه‌كان به‌رده‌وام بوون تێیدا ٧٠ پڕۆژه‌ی جۆراوجۆر مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه، له كۆی ئه‌و ژماره‌یه ته‌نیا یه‌ك پڕۆژه له ڕێگه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی بووه و یه‌ك پڕۆژه‌ش به هاوبه‌شی بووه و ٦٨ پڕۆژه‌كه‌ی دیكه له لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ری خۆماڵییه‌وه جێبه‌جێ كراون، كه سه‌رمایه‌ی هه‌ر ٧٠ پڕۆژه‌كه ٨ ملیار و ٥١٥ ملیۆن و ٦٤٥ هه‌زار و ٨٦٤ دۆلار بووه.
ساڵی ٢٠٢٢
له ٦مانگی یه‌كه‌می ساڵی ،٢٠٢٢ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بووه له پێدانی مۆڵه‌ت به پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان، به شێوه‌یه‌ك كه ٣٥ پڕۆژه‌ی جۆراو جۆر له بواره جیاوازه‌كان مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه به سه‌رمایه‌ی ٣٣٠ ملیۆن ٦٩٦ هه‌زار و٢٦٥ دۆلار و سه‌رجه‌میان له لایه‌ن كۆمپانیا خۆماڵییه‌كانه‌وه جێبه‌جێ كراون.
كۆی گشتی پرۆژه‌كان
به‌م جۆره حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كابینه‌ی نۆیه‌مدا مۆڵه‌تی به ٢٠١ پڕۆژه‌ی هه‌مه‌جۆری له سێكته‌ره جیاوازه‌كان داوه، كه سه‌رمایه‌كه‌یان ١١ ملیار و ٥٦٢ ملیۆن و ٩٣ هه‌زار دۆلار بووه و له‌سه‌ر رووبه‌ری ١٠ هه‌زار و ٦٠٣ دۆنم زه‌وی ئه‌نجام دراون.
پرۆژه‌كانیش به‌پێی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان دابه‌ش بوون و به‌شی زۆری ئه‌و پرۆژانه‌ش له پارێزگای هه‌ولێر جێبه‌جێ كراون.
پارێزگای هه‌ولێر
پارێزگای هه‌ولێر له‌و رێژه‌یه ٨٧ پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی ٨ ملیار و ٩٠٦ ملیۆن و ٨٠٦ هه‌زار و ١٢٩ دۆلار به‌ركه‌وتووه و پرۆژه‌كانیش له‌سه‌ر رووبه‌ڕی ٤ هه‌زار و ٨٦١ دۆنم ئه‌نجام دراون.
پارێزگای سلێمانی
پارێزگای سلێمانی به پله‌ی دووه‌م دێت كه ٥٣ پڕۆژه‌ی به سه‌رمایه‌ی یه‌ك ملیار و ٥٥٩ ملیۆن و ٩٨٢ هه‌زار و ٢١٣ دۆلار له سه‌ر ڕووبه‌ری هه‌زار و ٩٢٨ دۆنمی تێدا ئه‌نجام دراون.
پارێزگای دهۆك
له‌پارێزگای دهۆك ٤٥ پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی ٥٨٩ ملیۆن و ٥٥٤ هه‌زار و ٨٨ دۆلار له سه‌ر ڕووبه‌ری ٢ هه‌زار و ٧٥٠ دۆنم زه‌وی ئه‌نجام دراون.
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه
له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش یه‌ك پرۆژه به سه‌رمایه‌ی ٦ ملیۆن و ٨٤٦ هه‌زار دۆلار له‌سه‌ر رووبه‌ری ٧ دۆنم زه‌وی ئه‌نجام دراوه.
ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان
له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان ١٠ پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی ٣٣٣ ملیۆن و ٤٧٥ هه‌زار و ٨٩ دۆلار و له سه‌ر ڕووبه‌ری ٩٣٥ دۆنم زه‌وی ئه‌نجام دراون.
ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی راپه‌ڕین
له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی ڕاپه‌ڕین ٥ پڕۆژه به گوژمه‌ی ١٢٥ ملیۆن و ٤٢٩ هه‌زار و ٤٨١ دۆلار له سه‌ر ڕووبه‌ری ١١٩ دۆنم زه‌وی پڕۆژه‌ی جیاواز ئه‌نجام دراون.
سێكته‌ره جیاوازه‌كان
گرنگترین ئه‌و سێكته‌رانه‌ی كه پڕۆژه‌ی تێدا ئه‌نجام دراوه، بریتییه له سێكته‌ری بازرگانی كه ٤٩ پڕۆژه بووه به سه‌رمایه‌ی ٦٣٨ ملیۆن و ٢٦٥ هه‌زار و ١١ دۆلار له سه‌ر ڕووبه‌ری ٧٠٩ دۆنم زه‌وی.
پرۆژه‌ی بانكه‌كانیش ٢ پڕۆژه بوون به سه‌رمایه‌ی ١٩ ملیۆن و ٤١٥ هه‌زار دۆلار له سه‌ر ڕووبه‌ری ١.٢ دۆنم زه‌وی.
پرۆژه ته‌ندروستییه‌كانیش ١٢ پڕۆژه بوون به سه‌رمایه‌ی ٩٢ ملیۆن و ٣٤٥ هه‌زار و ٥٠٠ دۆلار له سه‌ر ڕووبه‌ری ١٥ دۆنم زه‌وی.
پرۆژه‌ی پیشه‌سازی ٥٨ پڕۆژه بوون به سه‌رمایه‌ی ١ ملیار و ٧٧١ ملیۆن و ٢٢٠ هه‌زار و ٩٤٣ دۆلار و له سه‌ر ڕووبه‌ری ٢ هه‌زار و ١٩٠ دۆنم زه‌وی.
پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری یه‌ك پڕۆژه بووه به سه‌رمایه‌ی ٩ ملیۆن و٤٩١ هه‌زار له سه‌ر رووبه‌ری ٢١ دۆنم زه‌وی.
پرۆژه‌ی گه‌شتیاری ٢٩ پڕۆژه بوون و به سه‌رمایه‌ی ٧ ملیار و١٢٢ ملیۆن و٦٠٦ هه‌زار و ٢٩٩ دۆلار له سه‌ر ڕووبه‌ری ٢ هه‌زار و ٨٥٦ دۆنم زه‌وی.
پرۆژه‌ی فێركردن ٢١ پڕۆژه بوون به سه‌رمایه‌ی ٢٢٩ ملیۆن و ٩٤٦ هه‌زار و ٢٩٠ دۆلار له سه‌ر ڕووبه‌ری٥٤٢ دۆنم زه‌وی.
پرۆژه‌ی كشتوكاڵی ٨ پڕۆژه بوون به سه‌رمایه‌ی ٣٢٠ ملیۆن و٦٦٩ هه‌زار و ٥٠٠ دۆلار له سه‌ر ڕووبه‌ری ٢ هه‌زار و ٨٧٩ دۆنم زه‌وی.
پرۆژه‌كانی كه‌رتی نیشته‌جێبوون ١٣ پڕۆژه بوون به سه‌رمایه‌ی یه‌ك ملیار ٢٨٨ ملیۆن و ١٦٨ هه‌زار دۆلار‌و له سه‌ر ڕووبه‌ری هه‌زار و ٣٥١ دۆنم زه‌وی.
له سێكته‌ری هونه‌ریش یه‌ك پڕۆژه ئه‌نجام دراوه به سه‌رمایه‌ی ٩ ملیۆن و ٢٣٤ هه‌زار دۆلار، له سه‌ر ڕووبه‌ری ١٠ دۆنم زه‌وی.
له سێكته‌ری وه‌رزشیش ٧ پڕۆژه ئه‌نجام دراوه به سه‌رمایه‌ی ٦٠ ملیۆن و ٧٣١ هه‌زار و ٤٥٧ دۆلار له سه‌ر ڕووبه‌ری ٢٥ دۆنم زه‌وی.
پرۆژه خۆماڵییه‌كان
له كۆی ئه‌و ٢٠١ پڕۆژه‌یه‌ی كه له ماوه‌ی سێ ساڵی كابینه‌ی نۆیه‌م مۆڵه‌تیان پێدراوه، ١٩٧ پڕۆژه‌یان له‌لایه‌ن كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ری ناوخۆییه‌وه جێبه‌جێ كراون، ته‌نیا یه‌ك پڕۆژه له لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی بووه و سێ پڕۆژه‌ش به هاوبه‌شی ئه‌نجام دروان.
كۆی سه‌رمایه‌ی پرۆژه‌كان
كۆی گشتی سه‌رمایه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ی له لایه‌ن كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ری ناوخۆیی جێبه‌جێ كراون بریتی بووه له ٦ ملیار و ٦١٨ ملیۆن و ٥٥٩ هه‌زار دۆلار. هه‌روه‌ها سه‌رمایه‌ی سێ پڕۆژه هاوبه‌شه‌كه بریتی بووه له ٣٧ ملیۆن و ٣٨٤هه‌زار دۆلار.
ئه‌و تاكه پڕۆژه‌یه‌ش كه له لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی بیانییه‌وه ئه‌نجام دراوه سه‌رمایه‌كه‌ی ٤ ملیار و ٩٠٦ ملیۆن و ١١٠ هه‌زار دۆلار بووه.
PUKmedia راگه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
هەواڵی زیاتر
-
كۆڕه‌وه مه‌زنه‌كه‌ی كوردستان.. ویژدانی جیهانی هه‌ژاند
03:00 PM - 2023-03-31 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاترە لە 21 ملیار
02:16 PM - 2023-03-31 -
هێرۆ مستەفا نۆ زمان دەزانێ و سەرۆكی ئەمریكا بۆ باڵیۆز كاندیدی دەكات
12:57 PM - 2023-03-30 -
قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی حزبی شیوعی کوردستان دەکات
11:17 AM - 2023-03-30
ئەمانەش ببینە
.jpg)
کوردستان 08:05 PM - 2023-03-31 سەرۆک بافڵ: دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەمان ئەرکی لە پێشینەیە
کادیرێکی پارتی سوکایەتی بە گۆرانیبێژێکی میللی هەولێر دەکات
07:45 PM - 2023-03-31
ئاراس محەمەد ئاغا: ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بەڵگەی ڕاستی و دروستی کابینەی نۆیە
03:33 PM - 2023-03-31
راپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان: له‌كابینه‌ی نۆدا پێشێلكردنی مافی رۆژنامه‌نوسان زیادیكردوه
10:54 AM - 2023-03-31
بەڕێككەوتنی سیاسی دەنگی مەسیحییەكان پەرتەوازە دەكرێت
05:05 PM - 2023-03-30
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەمان ئەرکی لە پێشینەیە
کوردستان 08:05 PM - 2023-03-31 -
کادیرێکی پارتی سوکایەتی بە گۆرانیبێژێکی میللی هەولێر دەکات
کوردستان 07:45 PM - 2023-03-31 -
دادپەروەری سیاسی..
بیروڕا 06:59 PM - 2023-03-31 -
ئاراس محەمەد ئاغا: ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان بەڵگەی ڕاستی و دروستی کابینەی نۆیە
کوردستان 03:33 PM - 2023-03-31 -
كۆڕه‌وه مه‌زنه‌كه‌ی كوردستان.. ویژدانی جیهانی هه‌ژاند
کوردستان 03:00 PM - 2023-03-31 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاترە لە 21 ملیار
کوردستان 02:16 PM - 2023-03-31 -
راپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان: له‌كابینه‌ی نۆدا پێشێلكردنی مافی رۆژنامه‌نوسان زیادیكردوه
کوردستان 10:54 AM - 2023-03-31