riklam

به‌چه‌ك هێرش كرایه‌ سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ژاپۆن

جیهان 10:22 AM - 2022-07-08

شینزۆر ئابی سه‌رۆكی وه‌زیرانی پێشووی ژاپۆن، له‌كاتی قسه‌كردن له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ھه‌ڵبژاردن، ڕ‌ووبه‌ڕ‌ووی ھێرشێكی چه‌كداری بۆیه‌وه‌ و به‌ سه‌ختی بریندار كراوه‌ و له‌شوێنی ڕ‌وداوه‌كه‌ له‌ھۆش خۆی چووه‌.

ئاژانسی ھه‌واڵی كیۆدۆی ژاپۆن بڵاویكرده‌وه‌، ڕ‌وداوه‌كه‌ له‌شاری نارای خۆرئاوای ئه‌و وڵاته‌ بووه‌و له‌ كاتی ھێرشه‌كه‌دا ده‌نگی ته‌قه‌ بیستراوه‌و له‌شوێنی ڕ‌وداوه‌كه‌ش كه‌سێكی گومانلێكراو ده‌ستگیر كراوه‌.

ئاژانسه‌كه‌ له‌ زاری تیمێكی فریاگوزاری له‌ شوێنی ڕ‌وداوه‌كه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ژاپۆن به‌ بێھۆشی گه‌یه‌نراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ و ته‌ندروستی ناجێگیربووه‌ و خوێنی له‌به‌ر ڕ‌ۆیشتووه‌، كاتێك له‌شوێنی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ ھه‌ڵیانگرتووه‌ته‌وه‌.

له‌سه‌ر ڕ‌وداوه‌كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ژاپۆن لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان ده‌ستپێكردووه‌ و ڕ‌وداوه‌كه‌ش بۆ شه‌قامی ژاپۆنی مایه‌ی شۆكه‌، به‌ڵام تائێستا ئاشكرا نییه‌ پاڵنه‌ری ڕ‌وداوه‌كه‌ چییه‌.

شینزۆ ئابی دووجار پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆنی وه‌رگرتووه‌، به‌ڵام ھه‌ردوو جاره‌كه‌ به‌ھۆی خراپی باری ته‌ندروستییه‌وه‌ ده‌ستی له‌ پۆسته‌كه‌ی كێشاوه‌ته‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket