riklam

بۆریس جۆنسن: دەستلەكاردەكێشمەوە و كەسێكی تر بكرێتە سەرۆك وەزیران

جیهان 02:02 PM - 2022-07-07

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دەستی لەكاركێشایەوە و داوای لە حزبەكەی كرد كە كەسێكی دیكە بكرێتە سەرۆك وەزیران.

بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا دەستی لەكاركێشایەوە و داوای لەحزبەكەی كرد كە كەسێكی دیكە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران دیاری بكرێت.

سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوەی بەریتانیا ڕاشیگەیاند: شانازی بەوەوە دەكەم كە توانیومە سەركردایەتی حكومەتی بەریتانیا بكەم و لە ئێستاوە هەنگاوەكان بۆ دەستنیشانكردنی سەرۆك وەزیرانی نوێ دەستیپێكرد.

جۆنسن ڕاشیگەیاند: سەرەڕای سەختییەكان خزمەتی هاووڵاتیانمان كرد و لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاووڵاتیان كار دەكەین و بە بڕیارە قورسەكان بەریتانیا بەرەوپێش دەبەین.

سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوەی بەریتانیا وتیشی: هەوڵمدا هاوڕێكانم لە حكومەتدا بمێنەوە، بەڵام نەمتوانی.
PUKmedia تایبەت
 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket