riklam

حكومه‌تی عیراق حاجیانی هه‌رێم له‌دیارییه‌كه‌ی بێ به‌شده‌كات

کوردستان 01:07 PM - 2022-07-07

حاجیانی عیراق كه‌ له‌ئێستادا له‌ وڵاتی سعودیه‌ن به‌مه‌به‌ستی به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج  190 دۆلار وه‌ك دیاریی له‌حكومه‌تی عیراق وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ئه‌و دیارییه‌ حاجیانی هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ شێخ نیاز نه‌قشبه‌ندی به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ وڵاتی سعودیه‌وه‌ به‌ PUKmedia ی رایگه‌یاند: راسته‌ حاجیانی عیراق بڕی 700 ریاڵ كه‌ ده‌گاته‌ 190 دۆلار وه‌ك دیاریی وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ئێمه‌ پرسیارمان كرد، وتیان ئه‌و دیارییه‌ حاجیانی هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه‌.

وتیشی: له‌ئه‌مه‌شدا حكومه‌تی عیراق جیاكاری كردو حاجیانی هه‌رێمی كوردستانی له‌و دیارییه‌ بێ به‌شكرد، كه‌ له‌راستیدا ئێمه‌ هه‌موومان وه‌ك حاجیانی عیراق به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج روومان له‌ وڵاتی سعودیه‌ كردوه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌، ده‌سته‌ی حه‌ج و عومره‌ی عیراق رایگه‌یاندوه‌، هه‌ر حاجییه‌كی عیراقی كه‌ ئێستا له‌ سعودیه‌یه‌ بۆ به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج، بڕ‌ی 700 ریاڵ كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ی 190 دۆلار، وه‌ك دیاری وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام حكومه‌تی عیراق حاجیانی هه‌رێمی كوردستانی له‌و دیارییه‌ بێ به‌شكرد.

PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket